به‌شی پێشبینیكردنی كه‌شوهه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆزوخۆڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه‌باران و پڕوشكه بارانیش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كهشیپێشبینیكراوی48 سه‌عاتی داهاتووی راگه‌یاند كه به‌مجۆریه:
پله‌كانی گه‌رما: به نزیكه‌ی یه‌ك تا دوو پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو
كه‌ش/ ئاسمان به گشتی نیمچه‌هه‌ور له‌گه‌ڵ ههوریتهواو ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرای با، له‌كاتی زیادبوونی خێرای با بۆ سه‌رووی30 كم، ئه‌گه‌ری بهرزبوونهوهیتۆزوخۆڵ هه‌یه له‌سه‌ر به‌شێك له سنووریپارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی دوو تا سێ پله‌ی سیلیزی. ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌یه، سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌شێوه‌ی پڕوشكه باران و هه‌ندێ كات ناوچه‌كه ئه‌گه‌ری بارانێكی مامناوه‌ندی كورتخایه‌نی ده‌بێت .
خێرای با له‌سه‌رخۆ (15 - 25) كم/له سه‌عاتێكدا. هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی با له گۆڕاندایه.
پله‌كانی گه‌رما / له‌سه‌ر نه‌خشه ئاماژه‌یان پێ دراوه نزم ده‌بنه‌وه.
مه‌ودای بینین له حه‌وت تا نۆ كم ده‌بێت .
سبه‌ی هه‌ینی 23ی ئهیلوول ئاوایه:
كه‌ش/ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
پله‌كانی گه‌رما: به نزیكه‌ی یه‌ك تا دوو پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با له‌سه‌رخۆ- مامناوه‌ند ده‌بێت (10 - 15) كم/ له سه‌عاتێكدا .
ئاراسته‌ی با/ گۆڕاو ده‌بێت.
مه‌ودای بینین نۆ تا 10كم ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 33 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 31 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 32 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركووك: 36 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 34 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 35 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 33 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 37 پله‌ی سیلیزی