لیژنه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بڕیاره له‌باره‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون، بچێته لای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داوای به‌ڵگه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، شنۆ ئه‌شقی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان بڕیاری داوه سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆسیه‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌سته‌كه بن كه له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
له زانیارییه‌كانی "وشه"دا هاتووه، دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ره‌وانه دادگا كراوه، به‌ڵام هێشتا دادگا بڕیاری له‌باره‌ی دۆسیه‌كه نه‌داوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه بانگشێتی په‌رله‌مان ناكه‌ن؟ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ند جارێك سه‌رۆكی ده‌سته‌یان بانگشێتی كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامی ته‌واویان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بۆیه خۆیان ده‌چنه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داوای به‌ڵگه‌یان كرد، راسته‌وخۆی به‌ڵگه‌كه‌یان بۆ بخرێته‌ڕوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ی له ماوه‌ی رابردوو له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابوو بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ری پێكهاتبوو، كاره‌كانی ته‌واو كردووه و گه‌نده‌ڵییه‌كانی له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه، هه‌موو موڵك و ماڵه‌كه‌ی كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، له پۆسته‌كه‌ش دوور خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ده‌وام ده‌كات.
له زانیارییه‌كانی "وشه"دا هاتووه، دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ره‌وانه دادگا كراوه، به‌ڵام هێشتا دادگا بڕیاری له‌باره‌ی دۆسیه‌كه نه‌داوه.