ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر هیشام سه‌لیم، به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه"" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میدیاكانی عه‌ره‌ب و میسر، مردنی هونه‌رمه‌ند هیشام سه‌لیمیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه سه‌لیم جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناودار بووه، هاوكات كوڕی وه‌رزشوانێكی ناوداری میسر بووه.
بڕیاره
ئه‌مڕۆ له مزگه‌وتی شورته له شێخ زاید له باشووری قاهیره پرسه‌ی بۆ دابنرێت.
هیشام سه‌لیم به‌مدواییه به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه و ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هیشام سه‌لیم له ساڵی 1958 له قاهیره له دایك بووه، ده‌كاته كوڕی یاریزانی ناوداری میسر ساڵح سه‌لیم كه پێشتر سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌هلی بووه. ده‌رچووی كۆلیژی گه‌شتوگوزار و هۆتێله‌كان له زانكۆی حه‌لوانه. بۆ یه‌كه‌مین جار لله 1972 له فیلمێكدا رۆڵی كوری هونه‌رمه‌ند فاتن حه‌مامه‌ی پێ درا.
له كاروانی كاره هونه‌رییه‌كانیدا، له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و درامادا به‌شدار بووه، نموونه‌یان فیلمه‌كانی "اغتیال مدرسه" و "تزویر فی اوراق رسمیه". هه‌روه‌ها دراماكانی "ئه‌رابێسك" و "لیالی الحلمیه" و "ما زال النیل یجری".