پڕۆژه‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێر، به گوژمه‌ی 300 ملیۆن دۆلار و به درێژیی 75 كیلۆمه‌تری ئاوه‌ڕۆ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوی قورسی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێجشه‌م 22ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، وه‌زاره‌تی شاه‌وانی و گه‌شتوگوزاری كوردستان بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێر، به گوژمه‌ی 300 ملیۆن دۆلار به درێژیی 75 كیلۆمه‌تری ئاوه‌ڕۆ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوی قورسی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی پڕۆژه‌كه‌شدا كرێكاری كوردیش سوودمه‌ند ده‌بێت و ده‌توانێ له پڕۆژه‌كه‌دا كار بكات.
وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئاوه‌ی له ماڵان به‌فیڕۆ ده‌چێت، جارێكی تر خاوێن ده‌كرێته‌وه و به‌كار ده‌هێنرێت بۆ پارك و باخچه‌كان، ئاوه‌ڕۆكانیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می دروست ده‌كرێن و سوودێكی زۆری ده‌بێت.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێت، "گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 300 ملیۆن دۆلاره و له‌سه‌ر قه‌رزی ژاپۆنه، سه‌ره‌تا یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه 75 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆیه و یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی وێستگه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌یه كه پێی ده‌گوترێت پڕۆژه‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێر".
پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ ته‌واو ده‌بێت، ئێسته ته‌نیا پاره بۆ قۆناغی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوه، ماوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت، قۆناغی دووه‌میش 400 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆیه، له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی پڕۆژه‌كه‌شدا كرێكاری كوردیش سوودمه‌ند ده‌بێت و ده‌توانێ له پڕۆژه‌كه‌دا كار بكات.