دە وڵاتی ئەوروپا لە مۆندیالی 2022 رێگەی تۆپی پێیەوە بەشداریی هەڵمەتێك ده‌كه‌ن به ناوی OneLove بۆ پێشخستنی تێكه‌ڵاوبوون و دژە ره‌گه‌زپه‌رستی.
ئەو وڵاتانەی لەم هەڵمەتەدا بەشدارن بریتین لە: هۆڵەندا، ئینگلتەرا، بەلجیکا، دانیمارک، فڕەنسا، ئەڵمانیا، نەرویج، سوێد، سویسرا و وێڵز، کە تیپەکانیان بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر سه‌ركه‌وتوون، جگه له سوێد و نه‌رویج نه‌بن.
فیدراسیۆنە نیشتمانییەکانیانی ئه‌م وڵاتانه رایانگەیاند، سەرکردەکانی هەشت هەڵبژاردەی ئەوروپا، لە ناویاندا فڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو، نیشانەیەک له شێوە دڵ لە قۆڵی كاپتنی تیپه‌كانیان ده‌به‌ستن، کە شەش هێڵی هاوتەریبیان لەسەرە، رەنگەکانیشیان لە ئاڵای هاوڕەگەزبازان جیاوازه، په‌یامه‌كه‌ش دژی جیاکاری و ره‌گه‌زپه‌رستییه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا کە سەرپەرشتی هەڵمەتەکە دەکات، ئەو شەش رەنگەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی "نوێنەرایەتی هەموو میرات، پاشخان و رەگەز و ناسنامە جیاوازه‌كان بکەن".
فیدراسیۆنی ئەڵمانیا له لای خۆیه‌وه روونی كردەوە، دەستپێشخەرییەكە بەناوی "OneLove" لە گرووپێكی كاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا "UEFA" هاتووە، كە بەرپرسن لە لێكۆڵینەوە لە "بابەتەكانی پێوەست بە كار و مافەكانی مرۆڤ لە قەتەڕ تا مۆندیالی 2022".
قەتەر رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە سەبارەت بە بارودۆخی كرێكارانی كۆچبەر له وڵاته‌كه‌یدا، كه له پرۆژه‌كانی مۆندیال كار ده‌كه‌ن، بەڵام پشتڕاستی كردووەتەوە كە لەم ساڵانەی دواییدا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمە جگە لە رەخنەگرتن لەو یاسایانەی كە هاوڕەگەزبازی بە تاوان دەزانن.
ئەم هەڵمەتە ئەمڕۆ پێنجشەم لە یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا "نه‌یشن لیگ" دەست پێ دەکات.
سوێد و نەرویج لە کاتی یارییەکانی داهاتووی نەیشن لیگدا بەشداری ئەم دەستپێشخەرییە دەکەن، هاوکات ئینگلتەراش لە کاتی یارییەکانی نەیشن لیگ بە بۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، قۆڵبەستی رەش ده‌به‌ستن.
پرۆژه‌ی "یه‌ك خۆشه‌ویست- OneLove" لە ساڵی 2020 لە هۆڵەندا دامەزراوە، مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه "هه‌موو دڵنیا بین لەوەی هەموو هاندەرانی تۆپی پێ لانی کەم یەک شتیان هاوبەشە (خۆشەویستییان بۆ تۆپی پێ) و به ئاشكرا دژی هەر جۆرە جیاکارییەک و ره‌گه‌زپه‌رستی قسە بکەن".