هونەرمەندێكی كورد بەشداری لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی شێوەكاری لە لبنان كرد

:: PM:02:54:22/09/2022 ‌
پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ 100 شێوەكاری دنیا دەكرێتەوە، شێوەكارێكی كوردیش بەشداری لەو پێشانگەیە دەكات و چەند تابلۆیەك نمایش دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئەیلوول، ئاریان لەتیف هونەرمەندی شێوەكار، بە"وشە"ـی راگەیاند، پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی شێوەكاری لە بەیرووتی پایتەختی لبنان كرایەوە، 100 هونەرمەندی شێوەكار لە تەواوی وڵاتانی دنیاوە بەشدار بوون، منیش وەك كوردێك بەشداریم كرد.

زیاتر گوتی، لەو پێشانگەیە سەتان تابلۆ نمایش كران و پێشانگەكە یەكێكە لە پێشانگە بەناوبانگەكانی شێوەكاریی ساڵانە.

ئاریان لەتیف ئەحمەد لە ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە و لەو شارە نیشتەجێیە، دەرچووی بەشی تیشك لە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانییە، سەرەتای كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014  و لە 17 پێشانگەی هاوبەش و پێنج پێشانگەی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و كۆریای باشوور و لبنان بەشداری كردووە.











وشە - رامیار جەواد