مێژووی نامه‌كه بۆ 11ی ئاداری 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌دام به‌وه ده‌ستی پێ كردووه، له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته پێویسته ره‌فتاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسه‌واره راسته‌وخۆ و خێراكانی لێك نه‌درێته‌وه، به‌ڵكو گرنگه ئاسه‌واره‌كانی ئایندهی ئه‌م ره‌فتارانه به هه‌ند وه‌ربگیرێت، ره‌فتاره‌كانتان له باكور نه‌ده‌بوو بكرێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌مان ره‌فتاری ئه‌مه‌ریكی زایۆنی هاوتا بوو له دژی عێراق.
سه‌رقاڵن به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ
سه‌دام حوسێن له نامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه" به‌ڵام هه‌رچی هێزتان هه‌بێت له هێز و حه‌ماسه‌ت و ئامانجه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستن و تایفهخوازهكانی ئێران زیاتر نابێت، ئه‌وان به ده‌ستی هێزه‌كانمان له ناسرییه و به‌سڕه و عیماره و كوت و حلله، له ناوبردران، دوا وێستگه‌شیان كه‌ربه‌لا بوو له‌وێش توانیمان زینده‌به‌چاڵیان بكه‌ین".
" بۆ ئێمه زۆر گرنگه كورد، له‌و هه‌لومه‌رج و ره‌فتاره تاییفهخوازانهیه به‌شدار نه‌بێت و بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنێ هه‌رچی كاری تێكده‌رانه‌یه له عێراق به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و بێگانه‌یه، بۆیه هیوادارین ئێوه له‌و چه‌په‌ڵه‌یان تێوهنهگڵێن، چونكه هیچ شانازییه‌ك له‌و ره‌فتاره‌دا نییه كه ده‌بێته هۆی وه‌شاندنی گورزی گه‌وره له وڵات، هیچ ده‌رفه‌تێكی گفتوگۆیش نامێنێ" له‌نامه‌كه‌دا وا نووسراوه.
سه‌دام له‌و نامه‌یه‌دا كه بۆ سه‌رۆك بارزانی ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌رقاڵن به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ كه رێگه به هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سیاسیی و حزبه‌كان ده‌دات له‌و چوارچێوه‌ی دیاری ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها له كۆتایی نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی" ئێسته ئێمه ئاماده‌ی گفتوگۆین، بۆ دانانی بناغه و زه‌مینه‌یه‌كی كاری هاوبه‌ش، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی له باكور، هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه له‌ناو ده‌بات و نایانهێڵێتهوه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه رژدین له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی به‌شداری فراوانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو بزاڤ و لایه‌نه‌كان بۆ كار‌و چالاكی سیاسیی، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه و بونیادنانی عێراقی مه‌زن، ههریهكهیش به مافه‌كانی شاد ده‌بێ".