یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێ كرد و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوانكراو بوون، تیپه گه‌وره‌كان بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
ئه‌مشه‌و "پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلول" له گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ" كه دووه‌م به‌هێزترین پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی ئه‌وروپایه، 10 یاری به‌ڕێوه چوون.
یارییه گرنگه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می ئاستی یه‌كه‌مدا بوون، كه تێیدا هۆڵه‌ندا له ناو وارشۆ به 2-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای برده‌وه.
گۆڵه‌كانی هۆڵه‌ندا "كۆدی جاكپۆ و ستیڤن بێرگوین" تۆماریان كرد.
له یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به 2-1 گۆڵ له وێڵزی برده‌وه.
كیڤن دی برۆین و میشی باچوای گۆڵه‌كانی به‌لجیكایان تۆمار كرد، گۆڵی وێڵز كیڤه‌ر مۆر تۆماری كرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م "ئاستی یه‌كه‌م" هۆڵه‌ندا به 13 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه، به‌لجیكا به 10 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.
له گه‌ڕی كۆتاییدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا، یه‌كشه‌می داهاتوو هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و براوه‌یان ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میشدا فڕه‌نسا به دوو گۆڵی ئێمباپێ و جیرۆ له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسای برده‌وه.
هه‌روه‌ها كرواتیا پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی گرتووه، دوای بردنه‌وه‌ی له دانیمارك به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ.
گه‌ڕی داهاتووش ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، كه بلیته‌كه له نێوان كرواتیا و دانیماركه، فڕه‌نسا هه‌لی گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی له ده‌ست داوه.
ئه‌نجامی گشت یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوون:
كازاخستان 2-1 بێلاڕووسیا
لاتڤیا 1-2 مۆڵدۆڤا
كرواتیا 2-1 دانیمارك
فڕه‌نسا 2-0 نه‌مسا
به‌لجیكا 2-1 وێڵز
پۆڵه‌ندا 0-2 هۆڵه‌ندا
سلۆڤاكیا 1-2 ئازه‌ربێجان
لیتوانیا 1-1 دوورگه‌كانی فارۆ
توركیا 3-3 لۆكسمبۆرگ
لیختنشتاین 0-2 ئه‌ندۆرا