زێڕ دابەزینێكی تری تۆمار كرد

:: AM:11:43:24/09/2022 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لە دابەزیندایە، ئەوەیش پێوەندی بە بۆرسەی دنیا هەیە، زێڕی عێراقیش ئەمڕۆ لە 300 هەزار دینار نزیك بووەتەوە، بە گوتەی زێڕنگرێك ئەوە كەمترین نرخی زێڕە ئەمساڵ تۆمار كرابێت.

نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان لە دابەزینی بەردەوامە، نرخی مسقالێك زێڕ عەیار 21 گەیشتە 353 هەزار دینار، هەروەها زێڕی عێراقی عەیار 21 گەیشتە 308 هەزار دینار كە لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەم 12 هەزار دینار بۆ هەر مسقالێك زێڕ دابەزیوە.

بەردەوام لە دابەزیندایە، زێڕی عەیار 21ـی خەلیجی بە 353 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ شەموو 24ـی ئەیلوول، سەنگەر زرار خاوەنی زێڕنگری بەهەشت، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ ناجێگیرە و بەردەوام لە دابەزیندایە، زێڕی عەیار 21ـی خەلیجی بە 353 هەزار دینارە.

زیاتر گوتی، زێڕی عەیار 21ی عێراقی بە 308 هەزار دینار كەمی كردووە، نرخی كڕینیش گەیشتە 304 هەزار دینار، ئەمەش كەمترین نرخە تۆمار كراوە، هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ پێنجشەمی رابردوو 12 هەزار دینار بۆ هەر مسقالێك دابەزیوە لە زێڕی عێراقی.

بەگوتەی ئەو زێڕنگرە لە دوو ڕۆژی رابردوودا، زێڕ هێندەی ئێستە دانەبەزیوە، بە تایبەت زێڕی عێراقی و ئێستە كڕین لای زێڕنگران زۆر كەم بووە و گومانی هەرزانبوونی زیاتری لێ‌ دەكرێ‌.




وشە - رامیار جەواد