زانایانی زانكۆی بوفالۆ توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی پیربوون له خانه‌كانی ماسولكه‌دا ده‌رده‌خه‌ن.
ده‌بێته هۆی تێكچوونی خانه‌كان و نه‌خۆشی
پیربوون له خانه‌كانی ماسولكه كاتێك ڕوو ده‌دات كه توانای خانه‌كه بۆ دابه‌شبوون و چاككردنه‌وه‌ی خۆی كه‌م ده‌بێته‌وه، یان توانای كاركردنی نامێنێت كه به پیربوونی خانه‌یی ناسراوه. توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه به زیاد ده‌ربڕینی پرۆتینێكی تایبه‌ت به ناوی NANOG ، ده‌توانرێت خانه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ دۆخێكی جیاواز بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی پیربوون.
پیربوونی خانه‌كان كه‌ی ڕوو ده‌دات؟
پیربوونی خانه‌كان كاتێك ڕوو ده‌دات كه خانه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێك كه توانای چاككردنه‌وه‌ی خۆیان نه‌ماوه و ناتوانن دابه‌ش ببن، ماده بۆماوه‌ییه‌كانی ناو خانه‌كه ناجێگیر ده‌بن و ده‌بێته هۆی تێكچوونی خانه‌كان و نه‌خۆشی. دواتر ته‌واوی جه‌سته به تێپه‌ڕبوونی كات واز له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی خانه‌كان ده‌هێنێت.
ته‌كنه‌لۆجیای جیاواز چییه؟
هه‌وڵه‌كانی پێشوو بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی پیربوون له خانه‌كاندا، سه‌رنجیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خانه‌كه بووه بۆ دۆخێكی هاوشێوه‌ی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. به‌ڵام ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه‌كه كه له نوێترین توێژینه‌وه‌دا داهێنراوه، ڕێیه‌كی ته‌واو جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی ڕسته‌یی یارمه‌تی خانه‌كه ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كارایی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
زانایان ڕۆڵێكی گرنگیان بۆ پرۆتینێك دۆزیوه‌ته‌وه كه به NANOG ناسراوه له پیربوونی خانه‌كانی ماسولكه‌ی مرۆڤدا، به زیاد ده‌ربڕینی یان به واتایه‌كی تر ورووژاندنی، زاناكان توانیان تێكچوونی خانه‌كانی پێوه‌ست به ته‌مه‌نه‌وه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه و میكانیزمی چاككردنه‌وه‌یDNA ی خانه‌كان زیاد بكه‌ن.
گه‌نجبوونه‌وه‌ی خانه‌كان كه‌ی ڕوو ده‌دات؟
له هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشتر توێژه‌ران ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، كاتێك NANOG زیاد ده‌ربڕا له مشكه‌كانی تاقیگه‌ی پێشوه‌خته‌ی ته‌مه‌ندار، ژماره‌ی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ماسولكه زیادی كرد، ئه‌مه‌یش ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی تاقیگه له‌سه‌ر خانه‌كانی ماسولكه‌ی مرۆڤ دووپات ده‌كاته‌وه، هاوكات ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه NANOG زیاد ده‌ربڕیوه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌به‌خشێت گه‌نجكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی پیربوون تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه.
توێژه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه، پرۆفیسۆر ستێلیۆس ئه‌ندریادیس رای گه‌یاندووه، ماسولكه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ر ئه‌ندامێكی زۆر دووباره دروستكه‌ره‌وه‌یه كه نزیكه‌ی 45%ی كۆی بارسته‌ی جه‌سته پێكده‌هێنێت، به‌شداره له ئاسانكردنی جووڵه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كان هه‌روه‌ها ڕێكخستنی میتابۆلیزم.
پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه و چاككردنه‌وه یان گه‌شه‌ی نوێ له جه‌سته و له شانه‌كانی ماسولكه‌دا به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕیشاڵی ماسولكه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه له كاتی چالاككردنی په‌ستانه‌كانی ماسولكه‌یی سه‌رچاوه، یان سه‌ره‌تای بنه‌ڕه‌تی گه‌شه‌ی ماسولكه، ئه‌وان چه‌ند هێنده ده‌بن، جیا ده‌بنه‌وه و به‌شداری ده‌كه‌ن له گه‌شه‌ی دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ڕیشاڵی ماسولكه‌یی تێكچوو.
"میتابۆلیزم" پرۆسه‌یه‌كی بایۆكیمیاییه كه تێیدا جه‌سته خۆراك ده‌گۆڕێت بۆ وزه له‌ڕێی زنجیره‌یه‌ك كارلێكی كیمیایی كه تێیدا ماده خۆراكییه‌كان، له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌شكێنێت و ده‌یگۆڕێت بۆ وزه به دروستكردن و له‌ناوبردنی خانه و شانه‌كان.
له كاتی پرۆسه‌ی میتابۆلیزمدا، پرۆسه‌ی گۆڕینی خۆراك بۆ وزه له ڕێی زنجیره‌یه‌ك كارلێكی كیمیاییه‌وه ڕوو ده‌دات كه تێیدا ماده خۆراكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ده‌شكێنرێن بۆ مۆلیكول و ئه‌م پرۆسه‌یه پێی ده‌گوترێت كاتابۆلیزم و له ئه‌نجامدا وزه دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م مۆلیكولانه بۆ پێكهێنانی ماده‌ی ئاڵۆزتر به‌كار ده‌هێنرێن، به مه‌به‌ستی دروستكردنی خانه و شانه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێی ده‌گوترێت بیناسازی.
وه‌چه‌خستنه‌وه تا كاتێكی نادیار
پرۆفیسۆر ئه‌ندرادیس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێك له‌و ته‌حه‌دایانه‌ی كه له قۆناغی ئێسته‌دا ڕووبه‌ڕووی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، پرۆتینی NANOG تا كاتێكی نادیار چه‌ند هێنده نه‌بووه، چونكه ژماره‌ی خانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان دوای نزیكه‌ی 20 یان 25 ڕۆژ له زیاد ده‌ربڕین شاهیدی دۆخێكی سه‌قامگیری بوون.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌مه كێشه كۆتایی نییه له گه‌ڕان به‌دوای ڕێیه‌كانی گه‌نجبوونه‌وه‌دا، به‌ڵكو به‌ردێكی بناغه داده‌نێت كه پاڵنه‌رێكه بۆ به‌رده‌وامبوون له دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌كانی تر بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پیربوون بۆ كاتێكی نادیار.
"ماسولكه" شانه‌یه‌كی ڕیشاڵییه كه به توانای گرژبوون و ئارامبوونه‌وه تایبه‌تمه‌نده، هه‌روه‌ها جووڵه‌ی زینده‌وه‌ری مسۆگه‌ر ده‌كات، ماسولكه و به‌شه‌كانی ماسولكه‌ی به‌رده‌وام له ڕیشاڵی پرۆتین پێكدێن، بریتین له ئه‌كتین و مایۆسین. ماسولكه‌كه به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌ش ده‌بێت: ماسولكه‌ی هێڵكاری ئێسكه‌په‌یكه‌ر كه بریتییه له ماسولكه‌یه‌ك، پێكهاتووه له كۆپه‌ڵه ڕیشاڵی ته‌نك وه‌ك ماسولكه‌كانی سه‌ر و چه‌ناگه و ئه‌ندامه‌كان، ڕێ به جووڵه ده‌دات و پێی ده‌گوترێت ماسولكه خۆبه‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها ماسولكه‌ی نه‌رم كه پێكدێت له خانه‌كان یان ڕیشاڵی چوارگۆشه، كه به ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، وه‌ك ماسولكه هێڵداره‌كان كه ده‌وری ئه‌ندامه كونه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ك ڕیخۆڵه و بۆڕی هه‌ناسه و خوێنبه‌ره‌كان كه پێیان ده‌گوترێت ماسولكه‌ی نائیرادی و ماسولكه‌ی دڵ، هه‌روه‌ها ماسولكه‌یه‌كی نائیرادییه، به‌ڵام ئه‌وه له پێكهاته‌دا له ماسولكه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ر نزیكتره و ته‌نیا له دڵدا ده‌بینرێت.