سناپی سەر كۆش پیاوی كوردی بێزار كردووە

:: PM:01:02:24/09/2022 ‌
تۆڕی كۆمەڵایەتی پڕ بووە لە جۆرە سناپێك كە ژنان لەگەڵ هاوسەرەكەیان، تەنیا لەناو قەدیان بۆ خوارەوە دیارە، بە لێدانی گۆرانییەك دەچنە سەر كۆشی پیاوەكانیان و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكەنەوە، ئەمەش بووەتە بێزاریی پیاوان و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

ماوەی هەفتەیەكە جۆرێك لە سناپ لەلایەن ژنانەوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەبێتەوە، ئەویش ژنەكە لە ڕێی لێدانی گۆرانییەك كە تەنیا ناوقەدیان بۆ خوارەوە دیارە، دەچنە باوەشی پیاوەكەیان، ئەوەیش ناڕەزایەتی دروست كردووە.

ئەو سناپە و تا دێش زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 24ـی ئەیلوول، دەوەند قارەمان كە كاری ئایتی دەكات، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی سناپ جۆرە سناپێك بڵاو دەبێتەوە، بەتەواوی هاووڵاتییانی بێزار كردووە، ئەمەیش بەلای پیاوان بێزارییە و بەلای ژنان خۆشەویستییە.

زیاتر گوتی، لەو دوو ڕۆژە چەند ئەكاونتێك لەسەر داوای كەسانێك كارم لەسەر كردووە كە بەتەواوی دابخرێ‌، بەهۆی ئەو سناپە و تا دێش زیاتر دەبێت.

بەگوتەی ئەو شارەزایەی بواری تەكنەلۆجیا، وێنەگرتنەوەی ئەو جۆرە سناپە و بڵاوبوونەوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك و فەیسبووك، هۆكاری بێزاریی پیاوانە لەو جۆرە سناپە.


وشە - رامیار جەواد