له‌و ساته‌وه خه‌ڵكی شنۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر داوده‌زگاكانی حكوومه‌تدا گرت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كرد، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به هێنانی هێزێكی زۆر بۆ شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری كردووه و دۆخێكی توندی ته‌ناهیی زاڵه، شاره‌كه میلیتاریزه كراوه و به هێزی ته‌ناهی و سوپا ته‌نراوه.
شاره‌كه وه‌ك دوورگه‌یه‌كی لێ هاتووه كه پێوه‌ندییه‌كانی به دنیای ده‌ره‌وه پچڕاوه و جگه له هێڵی ئێنته‌رنێت، پێوه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فۆن و گه‌یاندن به ته‌واوی داخراون، بۆیه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه حكوومه‌ت تۆڵه بستێنێته‌وه و سزای خه‌ڵك بدات و كه‌س نازانێ له‌م شاره خه‌ریكه چ تاوانێك روو ده‌دات.
باس له‌وه ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر گیراون و پۆلیس و سوپا هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له ماڵه‌كان، به‌زۆر خه‌ڵكیان رفاندووه و راپێچی گرتووخانه و ژووره تاریكه‌كانیان كردوون.
له ئاسمانی شاره‌كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌سووڕێنه‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكیش دوكان و بازاڕه‌كانیان داخستوون و جۆرێك مانگرتنی گشتی له‌و شاره به‌رده‌وامه، ئاژانسی
دۆیچه‌وێله بڵاوی كرده‌وه له ئاسمانی شاره‌كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌سووڕێنه‌وه و شار به هێزی جیاوازی ده‌مامكدار ته‌نراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره، له شاره‌كانی تریش حكوومه‌ت ده‌ستی به گرتنی خه‌ڵك گرتووه و سه‌تان كه‌س گیراون و له ناویاندا چالاكان و كه‌سایه‌تیی ناسراو و رۆژنامه‌نووسانیش به‌رچاو ده‌كه‌ون.
شه‌وی 23 له‌سه‌ر 24ی ئه‌م مانگه، خه‌ڵكی شنۆ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان كرد كه دواجار خۆپێشاندانه‌كه بۆ راپه‌ڕین گۆڕا و ژماره‌یه‌ك بانك و ماڵی چه‌ند جاشێك و ته‌نانه‌ت بنكه‌ی پۆلیس سووتێنرا و هێزه‌كانی رژێمیان له شاره‌كه به‌ده‌ر نا. ئه‌و رووداوه‌ی شنۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیی هه‌بوو و وا باس كرا كه له چوار ده‌یه‌ی رابردووه‌وه، یه‌كه‌م جاره شارێك ده‌كه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵك هه‌رچه‌نده ماوه‌كه‌ی زۆر كورتی خایاند.
هێزه‌كانی حكوومه‌ت راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و سێ گه‌نجی شاره‌كه‌یان كوشت.
راپه‌ڕینی شاره‌كه دوو رۆژ دوای ئه‌وه هات كه له ئاكامی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی له كوژرانی ژینا ئه‌مینی، هێزه‌كانی حكوومه‌ت راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و سێ گه‌نجی شاره‌كه‌یان كوشت.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.