چل ساڵ زیاتر بەسەر حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی له‌سه‌ر بنه‌مای حکوومه‌ت و ئایدۆلۆجیای شیعی تێده‌په‌ڕێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سە‌رداگرتنی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه که هه‌موو گه‌لانی دانیشتووی ئێران تێیدا به‌شدار بوون، سه‌ر و ڕێبه‌ری ڕه‌وتی ئیسلامیی شیعیی له ئێران واته خومه‌ینی، توانی هه‌موو لایه‌نه‌کان به فێڵ و زه‌بری ئه‌شکه‌نجه و کوشت‌وبڕ یان لاواز بکات، یان په‌ڕیوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان بکات، یاخۆ له ناویان ببات.
ئیعدامه‌کانی خاوه‌ران و ده‌یه‌ی شه‌ست که سه‌رۆک کۆماری ئێستەی کۆماری ئیسلامی، واته ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی تێیدا و له چوارچێوه‌ی شاندی دادگاییکه‌ر له‌ژێر ناوی "وەفدی مه‌رگ" به‌شدار بووه، دوو ناو و ده‌ربڕینن که ئاماژه به زه‌ریایه‌ک له خوێن و ته‌رمی شاراوه و حوکم و سزای بیابانی و دوور له هیچ لێپێچینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن.
به‌پێی به‌ڵگه‌کان، هه‌ندێ دانیشتنی سه‌رپێی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ژیان و مه‌رگی که‌سێک به‌تایبه‌تی له کوردستان و له‌ژێر ده‌ستی حاکم شه‌رعه‌کانی وه‌ک خا‌ڵخا‌ڵی که ده‌ستنیشانکراوی خومه‌ینی خۆی بوو، یه‌ک یان دوو خوله‌ک کاتی بردووه.
ده‌گێڕنه‌وه که هه‌م له به‌ناو دادگاکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌م دواتریش، هیچ کچێک به پاکیزه‌یی له سێداره نه‌دراوه و نادرێت و به‌پێی شه‌ریعه‌ت و فتوای خومه‌ینی ده‌بێت شه‌وێک ئاخوند یان مه‌لایه‌ک لای کچه بخه‌وێت و پاکیزه‌یی و بیکاره‌تی لێ وه‌ربگرێت و ئینجا بۆ سبه‌ینێ هه‌مان شه‌و له سێداره بدرێت! به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان، ئه‌مه جه‌وهه‌ری شه‌ریعه‌تی ئیسلامه!
گومانی تێدا نییه که‌سێک که تۆزه ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه و ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی هه‌بێت بۆ گوتار و جه‌وهه‌ری دینی و شتێک له که‌رامه‌ت بۆ مرۆڤ و مافه‌کانی قایل بێت، ئه‌مه به ده‌سدرێژییه‌کی گه‌وره نه‌ک ته‌نیا بۆ سەر جه‌سته‌ی ژن وه‌ک مرۆڤ، به‌ڵکو بۆ که‌رامه‌تی مرۆڤ و ماف و پله و پێگه‌ی وجوودی ده‌بینێت که وه‌ک له ده‌قه دینییه‌کاندا هاتووه، ئه‌شره‌فی مه‌خلووقاته!
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له دین هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ری ئیسلامیش نه‌بێت، ئه‌وا جه‌وهه‌ر و کرۆکی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌یه که بنه‌مای حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. واته ژن وه‌ک ناوک و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گوناهـ و کێشه‌کانی دنیا ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌مه خوێندنه‌وه و تێڕوانینه کۆنه‌په‌رست و دۆگمه، ته‌نیا دژایه‌تی ژن نییه، به‌ڵکو دژایه‌تیی مافی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌گه‌رێتیشه به‌شێوه گشتییه‌که‌ی.
له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ر ڕاستتر و ڕه‌وانتر بڵێین، ژن گوناهه‌كە خۆیەتی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌ژێر حوکمی پیاوان و ئه‌و بڕیارانه‌دا بێت که به ناوی پیاوانه‌وه له ده‌ق و نسووسی دینی هه‌ڵده‌هێنجرێن! هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌ر تایبه‌ت نییه به ده‌قی پیرۆزی ئیسلام، ئێمه له ئینجیلیشدا ده‌خوێنینه‌وه که مه‌سیح ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پیاوێک چاوی له ژنێکی نامه‌حره‌م کرد، باشتره گلێنه‌ی چاوه‌کانی ده‌ربهێنێت.
ترس و تۆقینی ئاینییه‌کان له ڕۆڵی ژن به درێژایی مێژوو کۆمه‌ڵگەیه‌کی نادادپه‌ره‌وه‌ر و خواروخێچی دروست کردووه، به‌ڵام به وشیاری و گه‌شه‌سه‌ندنی مافخوازی و ڕێبازه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵناسی و فێمینیستییه‌کان، ئه‌مڕۆ ژنان ده‌نگی دلێری مافخوازیی خۆیان و ته‌نانه‌ت به‌شه ڕه‌نجخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵگەن و له زۆر پرس و مژاردا ئاماده‌ن. ئه‌مه که‌م تا زۆر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستانیش ڕاسته.
له وڵاتێکی وه‌ک ئێران‌دا و له‌ژێر حوکمی ئاخونده‌کانی تاران و قوم‌دا، ڕێکخستنی "گه‌شتی ئیرشاد" هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حکوومه‌تی خومه‌ینییه‌وه تا چڕوپڕکردنی ئه‌م ڕێکخراوه زه‌به‌لاح و دڕنده‌یه له سه‌رده‌می خاته‌می و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕۆحانی و گه‌یشتنه ترۆپکی یه‌خه‌گرتن و لێپرسینه‌وه له خه‌ڵک، بۆ شێوه‌ی جلوبه‌رگیان له سه‌رده‌می ڕه‌ئیسیدا، له ئاوه‌ها تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌خێزێت، وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت نه‌ک بۆ ژن، به‌ڵکو بۆ پیاویش کۆمه‌ڵێک مه‌رجی داناوه که نابێ جلی کورت له‌به‌ر بکه‌ن، نه‌وه‌ک خانمه‌کان زه‌وقیان هه‌ستێ!
ئه‌م یاسایه بۆ ژنان و کچان سه‌ت قات توندوتۆڵ‌تر گیراوه‌ته به‌ر و به‌و هه‌موو زه‌خته‌وە که خراوه‌ته سه‌ریان، له ڕاستیدا ژنانی چوارچێوه‌ی جیۆگرافیای ئێران له ماوه‌ی نیوه ده‌یه‌ی ڕابردوودا و له ژێر کاریگه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی "چوارشمه سپییه‌کان" باڵاپۆش و به تایبه‌ت له‌چکی خۆیان لا ده‌دا و به‌رگرییان له مافه‌کانی خۆیان ده‌کرد، به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی و ئیراده‌گه‌رێتی خۆیان به گوێی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌دا، به‌ڵام حکوومه‌تێکی تۆتالیتا‌ر و میتافیزیکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی، نه‌ک ته‌نیا ئه‌م ئاماژه و نیشانانه بۆ کرانه‌وه و دانوستانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیالۆگی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌ت ناخوێنێته‌وه، به‌ڵکو ڕێک دژ و پێچه‌وانه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه و ئه‌نجامه‌که‌یشی ده‌بێت به سه‌رکوتکردن و کوشت‌وبڕ و نائه‌منییه‌کی ده‌وڵه‌تیی ڕێکخراو که که‌سانێکی وه‌ک ژینا ئه‌مینی ده‌بنه قوربانی و هاوکاتیش ده‌بن به هه‌وێنی ڕاسان و ڕابوون دژی حکوومه‌تێکی تۆتالیتا‌ر که هه‌موو ناوچه‌که‌ی به بۆگه‌نی ئایدۆلۆجیای کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی، تێک داوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ژینا ئه‌مینی که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه فارسییه‌کان و ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه کوردیانه‌ی له‌ژێر کاریگه‌ریی گوتاری ئێرانشاریدان، به "مه‌هسا ئه‌مینی" ناوی هاتووه، ته‌مه‌نی 22 ساڵ و خه‌ڵکی سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی به سه‌ردانێک ده‌چێته تاران و له‌وێ گه‌شتی ئیرشاد به بیانووی ئه‌وه‌ی که باڵاپۆشییه‌که‌ی به‌پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌وان نییه، ده‌یگرن.
به‌پێی دواین قسه‌کانی ئه‌مجه‌دی ئه‌مینی باوکی ژینا که تا ئه‌م ساته‌وه‌خته له هه‌مبه‌ر هه‌ر جۆره گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌ستاوه‌ته‌وه، ژینا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که به‌رپرسانی ئاسایش و سوپای کۆمار ده‌یڵێن، نه پێشتر کێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یبووه و نه باڵاپۆشییه‌که‌ی وه‌ها بووه که بگیرێت. باوكی ده‌ڵێت، سێ که‌س له‌و کچانه‌ی که له‌ناو ڤا‌ن یان ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ئیرشاددا بوون، پێوه‌ندییان پێوه کردووم و وتیان ئێمه بینیومانه له‌ناو ڤا‌نه‌که له ژینایان دا و سه‌ریان کێشا به سه‌یاره‌که‌دا و ئه‌نجامی هه‌ر فه‌حس و ڕاپۆرتێکی پزیشکیش که نه‌خۆشخانه‌ی که‌سرا له تاران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بڵاوی بكاته‌وه، هه‌مووی به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه.
"ژن، ژیان، ئازادی" بوو به دروشمی سه‌ره‌کی ڕابوونه‌که و هه‌موو ئێرانی به دوو زمانی کوردی و فارسی ته‌نییه‌وه
ژینا له گه‌وره شاری تاران، پایته‌ختی سێداره و مه‌رگ به جوانی و گه‌شاوه‌یی ڕۆشت و به لێدان و شین و مۆربوونی جه‌سته و مردوویی، گوازرایه‌وه بۆ کوردستان و سه‌قز، له ڕووی نیشانه‌ناسیشه‌وه چاوی لێ بکه‌ین، تاران ته‌نیا دیاریی بۆ کوردستان، مه‌رگ بووه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و دلێری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان و کچانی سه‌ربەرز و وشیار، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و مه‌شرووعییه‌ت و ڕه‌وایی ئه‌م سیستمه تۆتالیتا‌ر و دڕ و بکوژه‌یان برده ژێر پرسیاره‌وه و به‌م دروشمانه‌وه ده‌ستیان به شۆڕش کرد: دروشمی "کوشتن له‌به‌ر ڕووسه‌ری/ تا به که‌ی قوڕبه‌سه‌ری" یه‌که‌م په‌رچه‌کرداری ئه‌وانه بوو که ته‌رمی ژینایان به‌ره‌و گۆڕستان ده‌برد که له‌سه‌ر کێله‌که‌ی نووسراوه "ژینا گیان تۆ نامری ناوت ئه‌بێته ڕه‌مز".
دواتر "ژن، ژیان، ئازادی" بوو به دروشمی سه‌ره‌کی ڕابوونه‌که و هه‌موو ئێرانی به دوو زمانی کوردی و فارسی ته‌نییه‌وه، دواتر شاری سنه و بانه ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ سه‌قز و به‌دروشمی "سه‌قز به ته‌نیا نییه، سنه/بانه پشتیوانییه" گڕێکی دیکه‌یان خسته ئه‌م ڕابوونه‌وه و دواتر هه‌موو ئێرانی گرته‌وه و شاره‌کانی تاران، که‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، یه‌زد، ڕه‌شت، کیش و...
له هه‌موو ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ڕژێم بوونه‌وه، دوو خاڵی زۆر گرینگ که ده‌بێ لێره‌دا له‌سه‌ری بوه‌ستین، یه‌کیا‌ن ئه‌وه‌یه که ئاخێزگه‌ی ئه‌م ڕابوون و ڕاسانه کوردستان بوو و له دروشمه‌کانیشیان هه‌م له تاران و هه‌م له هه‌ندێ شاری تر و ته‌نانه‌ت له شوێنێکی وه‌ک ئازه‌ربایجان که تورکی ئازه‌رین، کوردستان له دروشمه‌کاندا پێش هه‌موو وشه‌یه‌ک ده‌هات و ئه‌مه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه و خاڵی دیکه‌یش ئه‌وه‌یه که ڕم و سه‌رپشکی ئه‌م ڕابوون و ڕاسانه ژنان و کچانی کورد به تایبه‌تی و ژنانی ئێران به گشتی بوون که دروشمی "ژن ژیان ئازادی" نه‌ک ته‌نیا له سنه و سه‌قز، به‌ڵکو له تاران و که‌ره‌ج هه‌م به کوردی و هه‌م به فارسی ده‌بیسترا.
ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بوه‌ستین که ئاخێزگه‌ی ئه‌م ڕابوونه نوێ و مه‌زنه، كوردستانه و ئێرانیش پشتیوانی لێکردووه، له‌و دروشمانه‌ی که له تاران و ته‌ورێز ده‌دران ئه‌مانە بوون، "له کوردستان تا تاران، سته‌م له دژی ژنان" (از کردستان تا تهران/ ستم علیه زنان)/ "له کوردستان تا ته‌ورێز / کاسه‌ی سه‌برمان بووه لێوڕێژ" (از کردستان تا تبریز/ صبر ما گشته لبریز)، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که کوردستان وه‌ک کلیل وشه و دالی سه‌ره‌کیی دروشم و بزووێنه‌ری کرده‌یی خۆپێشاندانه‌کان بوو، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ش ڕێنوێن و بنه‌مای ڕابوون و فه‌لسه‌فه‌ی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ زوڵم و تۆتالیتاریسمی ئاینی کۆمار بوو.
ئه‌م دروشمه سه‌ره‌کییه نابێت له‌لایه‌ن هیچ هێز و حزب و ڕێکخراوێک بقۆزرێته‌وه، چونكە ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌ی ناو ناخی ژنانی کۆمه‌ڵگەی کوردستان بووه و به‌س، ئه‌م ڕووداوه و ڕابوونه‌کا‌نی پاش ڕووداوه‌که، ده‌ریخست کۆماری ئیسلامیی چ ترسێکی له هێز و وزه‌ی ژن هه‌یه، ئه‌گه‌ریش به ویژدانه‌وه بیڵێین ده‌بێ ددان به‌وه‌دا بنێین که له ڕووی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له کوردستان و هه‌موو ئێران بڵاو کراونه‌ته‌وه، بوێری و دلێری و چاونه‌ترسی ژنان که ڕاسته‌وخۆ چاویان ده‌بڕییه چاوی جه‌لادانی ڕژێم و دروشمیان ده‌دا، بێوێنه و سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو، ده‌بێ به‌مه دڵخۆش بین که بزاوتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاو‌ها سه‌رپشکییه‌کی به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی کورد به‌خۆوه بینیوه و مه‌رگی ئه‌م قه‌له‌ڕه‌شه کوڕە له‌ژێر پێ و تیشکی بزه‌کانی ژناندا بێته ئاراوه
وشە\ڕابوون کرماشانی