له هه‌نگاوێكی سه‌رنجڕاكێشدا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند پێشنیاری به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان كرد دوای مردنیان، میسر بیر له نووسینی هه‌ڵبژارده‌ی به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی دوای مردن ده‌كاته‌وه له ناسنامه‌كانیدا.
دوای مردن، ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ ده‌بێته خۆراكی جه‌ژنێك بۆ كرمه‌كان، بۆیه پێم سه‌یره بۆچی نادرێت به كه‌سێكی تری زیندوو
د. محه‌مه‌د عه‌واد تاجه‌دین راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری میسر بۆ كاروباری ته‌ندروستی و خۆپارێزی رای گه‌یاند، ئێسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئارادایه بۆ زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌ی
به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بۆ ناسنامه‌ی نیشتمانی، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له زۆر له وڵاتانی دنیا هه‌یه.
پشتڕاستی كرده‌وه كه به‌خشه‌ر ده‌توانێ له هه‌ر كاتێكدا ئاره‌زووی خۆی بكشێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی ده‌توانێت ڕه‌تی بكاته‌وه، دوای مردنی كوڕه‌كه یان كچه‌كه‌یان، بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خۆی بۆ به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له‌و كاته‌دا، خواست و داواكارییه‌كه‌یان به‌بێ بچووكترین كێشه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه كاره‌كه یان پڕۆژه‌كه ناچاری نابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بنووسرێت ئاره‌زووی پێش مردنیش.
ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان پێویستی چاندنی جگه‌ر و گورچیله‌یه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا داواكاری تریش بۆ چاندنی سییه‌كان دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به بوونی زۆر له‌و ئه‌ندامانه هه‌یه كه له كه‌سێكی مردوودا هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تاكه ڕێ ئێسته له به‌رده‌ستدایه بۆ چاندنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ئه‌وه‌یه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامێك له كه‌سێكی زیندووه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له مردووه‌وه بۆ زیندوو.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه دێت كه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسری ئیلهام شاهین، دوای مردنی جارێكی تر خواستی خۆی بۆ به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م كاره‌یشی له فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌دا به به‌ڵگه‌نامه تۆمار كردووه و خوشك و براكانیشی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئاشكرای كردووه، "من له‌ڕێی تۆماری ڤیدیۆییه‌وه كه له په‌یجه‌كان بڵاوم كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م كه‌س بوومه بانگێشتم بۆ ئه‌م كاره‌ی كردووه"، دكتۆر خالید مونته‌سه‌ریش له قسه‌كان پێشی كه‌وتووه و ده‌ڵێت، من پێشتر گوتوومه كه "دوای مردن، ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ ده‌بێته خۆراكی جه‌ژنێك بۆ كرمه‌كان، بۆیه پێم سه‌یره بۆچی نادرێت به كه‌سێكی تری زیندوو بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئازاره‌كانی ڕزگار بكرێت و به‌زه‌یی پێی بێت له نه‌خۆشییه‌كانی."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نووسه‌ر فه‌ریده ئه‌لشوباشی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی دوای مردنی ڕاگه‌یاند و هه‌وره‌ها بنه‌ماڵه‌كه‌یشی له‌مباره‌یه‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه. هاوكات ئه‌وه‌ی گوت كه به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته دوای مردن، یه‌كێكه له دیارده به‌رزه‌كان كه ڕه‌نگه ڕوو بدات، به‌ڵام یه‌كێكه له مانا به‌رزه‌كانی ڕه‌حمه‌تی و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له كاتی ژیان و دوای مردن له وڵاتانی ئه‌وروپا، بابه‌تێكی ته‌واو ئاساییه و ساڵانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه چه‌ندان كه‌س له مردن ڕزگاری ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له ڕووی ئاینییه‌وه بڕیاردان زۆر قورسه لێی، بۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌واو بابه‌تێكی جیاوازه و دیارده‌یه‌كی نوێیه.
له ئاینی ئیسلامدا ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی ڕێی لێ نه‌گیراوه و بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه له دوای مردنی جه‌سته‌ی خۆی ببه‌خشێت یان ماڵباته‌كه‌ی بڕیاری به‌خشینی جه‌سته‌ی بده‌ن، به‌ڵام سێ مه‌رجی هه‌یه (نابێت ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك بووبن، ده‌بێت به ته‌واوی ساغ بن - كه‌سه‌كه ده‌بێت ته‌مه‌نی بلووغی تێپه‌ڕاندبێت - له كه‌سی مسوڵمانه‌وه بۆ كه‌سی مسوڵمان بێت به‌خشینه‌كه)، به‌ڵام له ئاینی مه‌سیحی و یه‌هوودی و ته‌واوی ئاینه ئیبراهیمییه‌كانی تر حه‌رامه و ڕێپێدراو نییه.