ئه‌مڕۆ پێنج ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمه مێژووییه‌كه‌ی كورد تێده‌په‌ڕێت و هێشتا بیره‌وه‌ریی و بایه‌خی لای هاوولاَتییاندا ماوه‌ته‌وه و پێنجوێنییه‌كان، ده‌ڵێن " ئاماده‌ین جارێكی تر به به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆم بده‌ینه‌وه و كورد له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی، ده‌گاته ئامانجه‌كانی".
عه‌باس نه‌جمه‌دین هاوولاَتیی له پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه باس له‌سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان كرا، زۆر كه‌س بڕوایان به‌وه نه‌بوو كه كورد بگاته ئه‌و قۆناغه تا وای لێهات، به یه‌ك ده‌نگوره‌نگ بێ جیاوازی ئایین و ره‌گه‌ز له رووی عێراق وه‌ستانه‌وه و ریفراندۆم ئه‌نجام درا.
ئه‌و هاووڵاتییه گوتی، پێش پێنج ساڵ به رووحێكی نیشته‌مانپه‌روه‌رانه‌وه رووه و سندوقه‌كان چووین و ده‌نگمان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا و ئێسته‌یش هه‌مان بۆچوون لای كورد هه‌یه كه ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ ئه‌و میلله‌ته بگه‌یه‌نێـه ئامانج.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سبه‌ی ریفراندۆم بكرێته‌وه به‌خوێن ده‌نگ بۆ ریفراندۆم به به‌ڵێ ده‌ده‌ینه‌وه كه پێنجوێنییه‌كان له 25ی ئه‌یلوولی 2017 تێكڕا كاریان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه كرد.
مه‌هدی سه‌عید پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان له پێنجوێن، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ریفراندۆم له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی زێڕین بوو، كارێزمایی سه‌رۆك بارزانی بۆ دۆست و نه‌یارانی كوردی نیشاندا، كه كورد ده‌توانێت به یه‌كده‌نگی رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاریشه‌كان بێته‌وه.
وشه/ رێبین پێنجوێنی