حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له ساڵی 2014ه‌وه به‌هۆی بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان و ته‌نگژه‌ی دارایی وه‌ستاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌ت سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پله‌به‌رزكردنه‌وه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بوون و له‌و ماوه‌یه‌شدا دوو لیستی مووچه ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی مووچه له‌كاتی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌دا بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
زیاتر له ملیۆنێك و 200 فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
زانراوه كه له دوو لیسته‌كه‌ی مووچه‌كه‌دا جیاوازییه‌كی زۆر نیه، به‌ڵكو حكوومه‌ت له قۆناغی داهاتوودا و به جێبه‌جێكردنی چه‌ند چاكسازییه‌كی تر ده‌توانێ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا میكانیزمه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه كه چۆن و له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و پێده‌چێ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌رده‌وامبێت.
زیاتر له ملیۆنێك و 200 فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ره‌چاوی هه‌مان میكانیزمی ئه‌وانه بكات.
ئه‌وه هه‌واڵێكی خۆشه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به به‌گوێره‌ی یاسای راژه‌ی گشتیی مافی خۆیانه ئه‌و پله به‌رزكردنه‌وه‌یه وه‌ربگرن، به‌ڵام پێده‌چێ چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پڕۆسه‌یه خێراتر بكات.