نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌رزترین نرخی به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی دراوه‌كان به‌تایبه‌تی یۆرۆ و پاوه‌ند تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته 104 یۆرۆ، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخه له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه تۆمار كرابێت. هاوكات نرخی هه‌ر 100 پاوه‌ند به‌رانبه‌ر دۆلار گه‌یشته 107 دۆلار كه نزمترین نرخه له مێژووی ئه‌و دراوه تۆمار كرابێت. نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر لیره‌ی توركیاش گه‌یشته هه‌زار و 848 لیره.
ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له دابه‌زینی نرخی یۆرۆ له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته و مانگه‌كانی رابردوودا، پێوه‌ندیدار بووه به پاشه‌كشه‌ی ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ له ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكراینا و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌موو رێكارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رزیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌م بكاته‌وه. یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كان ئه‌وه‌یه رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێكاره‌ش به بۆچوونی ئابووریناسان، ده‌بێته هۆی سستكردنی زیاتری ئابووری ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان زۆر به‌رزه و بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
پاوه‌ندیش زۆر به خێرایی له دابه‌زیندا بووه و پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابووری به‌ریتانیا له داهاتوودا، هاوشێوه‌ی یۆرۆ به‌های خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار زیاتر له ده‌ست بدات.
لیره‌ی توركیاش به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و دابه‌زینه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه‌یه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌ستی به فراوانخوازی و تاكڕه‌وییه‌كانی كردووه، زیاتر خێرا بووه.
زلهێزیی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌گێكی زۆری زێڕ و سامان، هۆكاری سه‌ره‌كییه له به‌هێز هێشتنه‌وه‌ی به‌های دۆلار
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ هه‌زار و 350 لیره بوو، ساڵی 2018دا بریتی بوو له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه، ئێسته‌ش گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی هه‌زار و 850 لیره و چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتر ده‌كرێت.
پاڵپشتی دارایی به‌هێزی دۆلار و مامه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی به‌م دراوه، له زۆربه‌ی بانكه ناوه‌ندییه‌كانی دنیا و زلهێزیی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌گێكی زۆری زێڕ و سامان، هۆكاری سه‌ره‌كییه له به‌هێز هێشتنه‌وه‌ی به‌های دۆلار.