موعین ئیسفه‌هانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ناسراوی ئێرانی كه له ناو كوردیش جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، پاڵپشتی له ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی خۆپێشانده‌رانی ئێران ده‌كات.
ئه‌و نیگه‌رانی خۆی له‌و دۆخه ناله‌باره ده‌ربڕیوه كه له ئێران روو ده‌دات و خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه تووشی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوونه‌ته‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ گوێ له داخوازی ئه‌و خه‌ڵكه بگیرێت و چیتر توندوتیژییان به‌رانبه‌ر نه‌كرێت، چونكه خه‌ڵكی ئێران شایانی ئه‌وه‌ن ئاینده‌یه‌كی باشتریان هه‌بێت.
موعین ئیسفه‌هانی له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی لاوانی ئێرن سوور بووه، هه‌رگیز شایانی لێخۆشبوو‌ن نین، چونكه هه‌موو ئێرانین و ئێرانییه‌كانیش ده‌بێ باشترینیان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی لاوانی ئێرن سوور بووه، هه‌رگیز شایانی لێخۆشبوو‌ن نین
ئه‌و وێڕای ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان، به چه‌ند هه‌شتاگی جیاوازی وه‌ك، ئازادی و مه‌هسا ئه‌مینی كۆتایی به په‌یامه‌كه‌ی هێناوه.
جێی باسه له‌م خۆپێشاندانانه‌ی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه زیاتر له 10 رۆژه درێژه‌یان هه‌یه، زۆرترین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ و سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌رانی ئێران، پاڵپشتییان له خه‌ڵك كردووه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر وره‌ی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ری به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.