بۆ یه‌كه‌مجار له دوای حوكمی قه‌یسه‌ره‌كان له ئیتاڵیا ژنێكی ئیتاڵی به‌ناوی جۆرجیا میلۆنی / ته‌مه‌ن 45 ساڵ / هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی برده‌وه و ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له مێژووی نوێی وڵاته‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مشتومڕه بیری ڕاستڕۆیی جۆرجیا میلۆنی و حزبه‌كه‌یه‌تی كه دژ به بڕیار و ڕاسپارده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆچبه‌ران وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕۆما له وڵاتانی ئه‌وروپا دوور بخاته‌وه و زیانی گه‌وره به یه‌كێتیی ئه‌وروپا بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئیتاڵیا ئه‌نجام درا و ئێواره‌ی دوێنێش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكرا كرا، كه تێیدا پارتی فراتیلی دیتالیا بوو به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه، ئه‌و حزبه‌یش له‌لایه‌ن جۆرجیا میلۆنی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرێت، كه یه‌كێكه له حزبه ڕاستڕۆكان، به‌ڵام دژ به هزری فاشیستییه، له دوای سه‌ركه‌وتنی خۆی و حزبه‌كه‌یشی میلۆنی له گوتارێكی بۆ جه‌ماوه‌ری ئیتاڵیا گوتی، گه‌یشتن به حووكمی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و كار ده‌كه‌ین له پێناوی هه‌موو ئیتاڵییه‌كان، به ئامانجی یه‌كخستنی ئیتاڵییه‌كان و به‌هێزكردن و یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی وڵات و خه‌ڵك نه‌ك له‌یه‌كتر دوورخستنه‌وه‌یان.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی میلۆنی و حزبه‌كه‌ی یه‌كێك بوو له
ئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا، چونكه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو حزبی فراتیلی دیتالیا ئه‌نجامێكی یه‌كجار خراپی به‌ده‌ستهێنا و به ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كرد، بۆیه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوو كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌و حزبه نه‌ك هه‌ر تۆزێك جه‌ماوه‌ری بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بگره ببێت به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یش. چونكه گوتار و به‌رنامه‌یان له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بریتی بوو له وه‌ستانه‌وه دژ به یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، كه ئه‌مه‌یش هه‌ڵوێست و بۆچوونێكی خوازراو نه‌بوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئیتاڵیاوه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به جۆرێكی تره و ئیتاڵییه‌كان میلۆنی و حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد و بوو به‌راوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌تی داهاتوو له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه پێكده‌هێنرێت و سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یش كه جۆرجیا ملیۆنییه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكوومه‌تی ئیتاڵیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
شاره‌زایانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن،كه بردنه‌وه‌كه‌ی میلۆنی له هه‌ڵبژاردن به‌هۆی گرنگی بۆچوونه‌كانی نییه، چونكه زۆربه‌ی ئیتاڵییه‌كان گاڵته به‌و بۆچوونانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان وكه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی و پێویستییه‌كانی ژیان وایكرد كه میلۆنی و حزبه‌كه‌ی ببن به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه بۆچوون و به‌رنامه‌ی میلۆنییه له كاتی حوكمكردن كه زۆرێك له بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان و چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئیتاڵیا خسته ڕوو.
سه‌ركه‌وتنی میلۆنی و حزبه‌كه‌ی بووه‌ته باسوخواسی میدیاكانی ئیتاڵیا و جیهان
ئه‌و له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن هاوشێوه‌ی گرووپه مافیاكان دروشمی "خودا، نیشتمان، خێزان"ی كرده دروشمی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌ی و كاندیده‌كانی، هاوكات توندترین بۆچوونی له دژی زیادبوونی ڕێژه‌ی مسوڵمانان له ئیتاڵیا ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ب هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، دووباره دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه، بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا و كۆتایی به هاوڕه‌گه‌زخوازی له ئیتاڵیا ده‌هێنێت و به توندی دژیان ده‌وه‌سێته‌وه و زۆریش له‌باره‌ی زۆربوونی توێژی به ساڵاچووان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی دوا كه ئێسته له دوای ژاپۆنه‌وه ئیتاڵیا به دووه‌م پیرترین كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌ركه‌وتنی میلۆنی و حزبه‌كه‌ی بووه‌ته باسوخواسی میدیاكانی ئیتاڵیا و جیهان، زۆرێك به دوای زانیاری له‌باره‌ی ژیان و ئه‌زموونی ده‌گه‌ڕێن، له كاتێكدا ئه‌و له 1977 له خێزانێكی ئاسایی و ژینگه‌یه‌كی ئاسایی له دایكبووه، دوور له سۆزی باوك ژیاوه و هه‌ر دوای له‌دایكبوونی باوكی له دایكی جیابووه‌ته‌وه و جێی هێشتوون، دایكی به ته‌نیا په‌روه‌رده‌ی كردووه و له ته‌مه‌نی گه‌نجیش ئه‌ندامێكی چالاكی گرووپه ڕاستڕۆكانی خوێندكاران بووه، ماوه‌یه‌ك وه‌ك به‌خێوكه‌ری منداڵان و وه‌ك خزمه‌تكار له ڕێستۆرانته‌كان كاری كردووه.
پێشتر له ته‌مه‌نی 21 ساڵی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه و بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و وه‌ك گه‌نجترین ئه‌ندام په‌رله‌مان ناوی چووه‌ته مێژووه‌وه و دواتریش له حكوومه‌تی برلسكۆنی له 2008 پۆستی وه‌زیری گه‌نجانی پێدراوه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نیا 31 ساڵ بووه. توانایه‌كی مه‌زنی له گوتاردان هه‌یه و سه‌رنجی میدیاكان و خه‌ڵكی به به‌رده‌وامی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه و به‌ر له ده‌سپێكی هه‌موو گوتارێكیشی هه‌میشه ده‌ڵێ، من جۆرجیام، من ژنم، من دایكم، من ئیتاڵیام، من كریستیانیم. حزبه‌كه‌ی خۆی به میراتگری بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتاڵیا ناوزه‌د ده‌كات، كه حزبه‌كه‌ی بینیتۆ مۆسۆلینی دیكتاتۆر و فاشیسته، به‌ڵام ئه‌و دژی فاشیزم و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وه‌ستاوه‌ته‌وه و ته‌نیا وه‌ك پارتێكی ڕاستڕۆ مامه‌ڵه ده‌كات.