بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق رای گه‌یاند، عێراق ئێسته خاوه‌نی 100ترلیۆن دیناره، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی حكوومه‌ت ناتوانی بودجه‌ی هه‌بێت و پاره‌كه به‌كار بێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئه‌یلوول، د.فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، تا دۆخی عێراق وابێت و حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست نه‌بێت ناتوانێت ببێته خاوه‌ن بودجه، به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه و ناتوانی پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات و خه‌ڵكی عێراق سوودی لێ وه‌رگرن.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته پاره‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته 100 ترلیۆن دینار كه پێشتر له‌و پاره‌یه پێنج ترلیۆن دیناری نه‌ده‌مایه‌وه، به‌ڵام ئێسته بودجه‌ی نییه و پاره‌ی زۆره.
نه‌بی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه، ئاماده نین 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكه‌ن و رایان گرتووه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، جگه له پاره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی كه ئه‌ویش گه‌یشتووه‌ته 80 ملیار دۆلار كه پاره‌یه‌كی زۆره و به‌هۆی ململانێی سیاسیی ناتوانن خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێ بكه‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراهیم