ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاره كۆ ببێته‌وه و بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی و په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك، به‌ڵام هێزێكی ته‌ناهیی زۆر بڵاوه‌یان پێ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، رێكاری ته‌ناهیی توند بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، هێزه‌كان له چوارده‌وری ناوچه‌ی سه‌وز و نزیكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوه‌یان پێ كراوه.
دوای 12 رۆژی ده‌بێـته ساڵێك كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق كراوه
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ببێته‌وه و دوو بڕگه له كارنامه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كه‌م، ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه. بڕگه‌ی دووه‌میش هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی خۆی رای گه‌یاند، به مه‌رج ئاماده‌ن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بڕۆن، ئه‌ویش له دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌ركردنی یاسای بودجه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.
هاوكات هاوپه‌یمانی "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" كه پێكهاتووه له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، یه‌كێتی و پارتی، هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری و هاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌كان و بابلیۆن كه هی كرستیانه‌كانه، بڕیاره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنن، به‌ڵام تا ئێسته موقته‌دا سه‌در ره‌زامه‌ندیی له‌باره‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نه‌داوه.
دوای 12 رۆژی ده‌بێـته ساڵێك كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بۆیه موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له په‌رله‌مان كشایه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی 29ی ئاب/ئۆگستسی 2022 سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له سیاسه‌ت راگه‌یاند و لایه‌نگرانی كه ماوه‌ی چوار هه‌فته بوو له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌مانه‌وه، تووشی شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شیعه‌كانی تر بوون، زیاتر له 20 كه‌س كوژران و سه‌رووی 300 كه‌سیش بریندار بوون، رۆژ سێشه‌م 30ی ئاب، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له حه‌نانه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، من شۆڕشی كفنی سپیم كرد، ئه‌وه‌ی ئێسته شۆڕش نییه، نه‌فره‌ت له‌و شۆڕشه، هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 60 خوله‌ك خۆپێشانده‌ران له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا حاشایان لێ ده‌كه‌م، ده‌بێ هه‌موو مانگرتنه‌كان بشكێنرێت"