بڕیاره سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببێته‌وه و 20 په‌رله‌مانتار رایان گه‌یاندووه به‌شداری دانیشتنه‌كه ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، 11 په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ بڕیاریان دا به‌شداری دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 329 كورسییه، هه‌موو پێكهاته‌كان و نه‌ته‌وه‌كان نوێنه‌ری خۆیان له ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ شه‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد كه خاوه‌نی نۆ كورسیی په‌رله‌مانی عێراقه، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیان له دانیشتنه‌كان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێشێلی ماوه‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كراوه.
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ببێته‌وه و دوو بڕگه له كارنامه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كه‌م، ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه. بڕگه‌ی دووه‌میش هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه.
په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 329 كورسییه، هه‌موو پێكهاته‌كان و نه‌ته‌وه‌كان نوێنه‌ری خۆیان له ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه، سه‌ربه‌خۆكان و تشرینییه‌كان خاوه‌نی زیاتر له 50 كورسیی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ن.