له كاتێكدا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كوژرانی ژینا ئه‌مینی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئێران بڕیاری داوه بە بیانووی لێدان لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، كوردانی ئه‌ودیوی سنووره‌كانی خۆی له عێراق بكاته ئامانج.
ڕژێمی ئێران به زانینی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێ هێرش بكاته سه‌ر زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا كه پشتیوانیان بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه له سه‌رانسه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه، له وه‌ڵامدا بڕیاری داوه هێرش بكاته سه‌ر کورد.
بڕیاری ئێران بۆ به‌ئامانجگرتنی كورد، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه. هه‌وڵ ده‌دات سه‌رقاڵیان بكات به كوشتنی ژینا ئه‌مینی، ئه‌و ژنه‌ی كه مردنی به ده‌ستی پۆلیسی ئێران، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان. ڕژێمی ئێران ده‌زانێ كه كوشتنی ژنێك، به‌تایبه‌تی ژنێك له گرووپێكی ئیتنی، تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه رژێمی ئێران سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، بیانوو بۆ كوشتنه‌كه‌ی دروست بكات و ته‌نانه‌ت وا پێشان بدات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران ئاگاداره كاتێك رژێمێك ژنێك ده‌كاته ئامانج و ده‌یكوژێت، ئه‌وه هێڵی سووره بۆ زۆر كه‌س له ئێران و به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
ناڕه‌زایی له ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ماوه‌ی 12 رۆژه ده‌ستی پێ كردووه. دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووه‌ته هاوارێكی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و زۆرن له‌وانه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌م دروشمه، له ناوچه‌ی كوردییه‌وه هاتووه و ئێسته به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر وه‌رگیراوه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
ئورشەلیم پۆست دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێكه كه زۆر له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌رنجیان داوه. ئێسته ئێران بڕیاری داوه گرووپه كوردییه‌كانی ئه‌ودیوی سنووره‌كانی خۆی له عێراق بكاته ئامانج، چونكه خۆپێشاندانه‌كان له ئێران فراوان بوونه‌ته‌وه.
بۆچی ئێران وا ده‌كات؟
ڕژێم هه‌وڵی داوه ڕۆژئاوا تاوانبار بكات به ورووژاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام ڕژێم ناتوانێ هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژئاوا. جگه له‌وه‌ش ڕژێم پاڵ به باسه‌كانی ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئێرانه‌وه ده‌نێت، ڕژێمی ئێران سه‌ركوتكردنی ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر زۆر سه‌ركوته‌كان توند بكات، ئه‌وا یاخیبوونێكی به‌ربڵاوتر ده‌ورووژێنێت.
ڕژێمی ئێران ڕقی له گرووپه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێرانه، له كورد، ئازه‌ری، به‌لووچ و گرووپه‌كانی تر
ڕژێمی ئێران ڕقی له گرووپه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێرانه، له كورد، ئازه‌ری، به‌لووچ و گرووپه‌كانی تر، تا ده‌گاته فارس زمانه‌كانی تاران. ناتوانێ به یه‌كجار شه‌ڕی هه‌موو ئۆپۆزسیۆن بكات. ڕژێم به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌ك گرووپ له یه‌ك كاتدا له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه. به‌م شێوه‌یه له ناوه‌نده‌كه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ده‌وروبه‌ری له لێواردا ده‌هێڵێته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ئێران ماوه‌یه‌كه بۆردمانی هەرێمی کوردستانی كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیده‌كان رای گه‌یاند، ئێسته سێ رۆژه تۆپبارانه‌كه رووی داوه. ئه‌مه تۆپبارانێكی نایاساییه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گرووپی کوردین و دژی ئێران لە خەباتدان، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له وتارێكدا ئه‌م گرووپانه‌ی به "جیاخواز" ناو بردووه، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه گرووپگه‌لێكی ئۆپۆزسیۆنن كه له مێژه خه‌باتیان بۆ مافی كورد له ئێران كردووه و داوای جیابوونەوەیان نییە و پێیان وایە دەبێ لە چوارچێوەی ئێران مافەکانیان دابین بکەن.
ئێران ڕای گه‌یاندووه دەستی بە هێرش بۆ سەر ئەو حزبانە کردووە و بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان، تۆپ و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان به‌كار هێناوه. ڕاشی گه‌یاندووه كه سوود لە چەکی زیرەک وەردەگرێت.
ئێران له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان جار ئه‌م حزبانەی كردووه‌ته ئامانج و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشی کردوو، ڕژێمی ئێران هه‌میشه له گرووپه كوردییه‌كان ده‌ترسێت و به‌درێژایی ساڵان هه‌وڵی له‌ناوبردنیانی داوه. له ساڵی ١٩٨٩ ڕژێمی ئێران گرووپی تیرۆریستی بە ناوی دیپلۆماتکار نارد بۆ ئه‌وروپا و عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ یەکێک لە رێبەرانی گه‌لی كوردی تیرۆر کرد. له چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی له ئه‌وروپا زیاد كردووه، گرووپه عه‌ره‌بی و گرووپه‌كانی تری ئه‌وروپای كردووه‌ته ئامانج.