فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ئیدانەی ئەو هاندەرانی تونسی کرد کە مۆزێکیان فڕێدایە سەر ریچارلیسۆنی هێرشبەری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، له‌و یاریی دۆستانەیهی شه‌وی رابردوو له پاریس كرا.
بەڕازیل شه‌وی رابردوو له یارییه‌كی ئاماده‌كاریدا بە ئەنجامی 5-1 له تونسی برده‌وه.
دوای گۆڵی دووەمی بەرازیل، کە ریچارلیسۆنی یاریزانی تۆتێنهام تۆماری کرد، مۆزێک لە لایەن هاندەرانەوە فڕێدرا به‌رده‌م یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه، کە بە كارێكی رەگەزپەرستانە دادەنرێت.
فیدراسیۆنی به‌ڕازیل ئاماژەی بەوە کردووە، "چ لە ناو یاریگه‌دا بێت، یان لە دەرەوەی یاریگه، بەرگەی ئەم جۆرە بارودۆخانە ناگیرێت".
ئیدینالدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڕازیل گوتی: جارێکی تر بە ئاشکرا رەتکردنەوەی خۆم دەرببڕم، ئەمجارەیان ئه‌م كارانه‌م بە چاوی خۆم بینی، ئەمە تووشی شۆکمان دەکات، دەبێت هەمیشە ئەوەمان لە بیر بێت، کە هەموومانین وه‌ك یه‌كین، بەبێ گوێدانە رەنگ و رەگەز و ئایین."
گوتیشی: بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی تەنیا پرسێک نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە تاوانە لەسەر زه‌وی، هەروەها پێداگری دەکەم کە سزاکان توندتربن.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا له ئیسپانیا و به تایبه‌تی پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی دێربیی مه‌درید، كاری ره‌گه‌زپه‌رستانه به‌رانبه‌ر یاریزانه بهڕازیلییهكانی یانه‌ی ریال مه‌درید، "ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ" ئه‌نجام درا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لێره و له‌وێ له یاریگه‌كانی ئه‌وروپا ره‌فتاری ره‌گه‌زپه‌رستانه به‌رانبه‌ر یاریزانه ره‌شپێسته‌كان به‌رده‌وام دێته ئه‌نجامدان.