به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانانی كوڕ و كچ، پاڵه‌وانیه‌تیی نیشانه‌شكێنی بۆ یانه‌كانی كوردستان له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەم 28ی ئه‌یلول، له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی نیشانه‌شكێنیی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له هۆڵی نوێنه‌رایه‌یتی سلێمانیی لیژنه‌ی ئۆڵمپی ده‌ستی پێ كرد.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپی بڵاوی كرده‌وه، 60 یاریزان له یانه‌كانی كوردستان به‌شدارن و ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن.
یانه به‌شداربووه‌كان بریتیین له: پێشکەوتن، قەڵا، بروسک، هندرێن، پێشمەرگەی سلێمانی، سەرچنار، ئەفرودێت، ئاشتی، سۆلاڤ، خاک، باباگوڕگوڕ، ئاڵتون کۆپری و خورماڵ .
بڕیار‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه سبه‌یش به‌رده‌وام بێت و پێشبڕكێیه‌كان له هه‌ردوو جۆری تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌ڕێوه بچن.
به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، دوای ئه‌وه دێت حكوومه‌تی كوردستان بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان ته‌رخان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی و خوله وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه بچن.