تەرمێك دۆزرایەوە

:: AM:09:34:30/09/2022 ‌
دوای ماوەیەك بێ‌ سەروشوێن بوونی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك لە شارۆكەی قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە و لە ئێستە بۆ پشكنین نێردراوە بۆ پزیشكی دادی.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی جەعفەر حەیدەر لە سنووری شارۆكەی قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە.

"وشە" زانیوویەتی دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەك لە بێ سەروشوێنبوونی بوو، تەرمەكەش لە خوار گۆڕستانی قەڵادزێ  بوو.

لە ئێستە تەرمەكەی بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادی بەمەبەستی توێكاری لاشەكەی و چۆنییەتی مردنەكەی دیاری بكرێ‌.

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو چەندین جار لە سۆشیال میدیا بانگەشە بۆ بێ‌ سەروشوێنبوونی ئەو هاووڵاتییە كرا كە دیار نەماوە.



وشە - رامیار جەواد