به‌هۆى به‌رده‌وامى گرژى و ئاڵۆزییه سیاسیى و سه‌ربازییه‌كانى به‌غداوه نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى زیاتر دابه‌زى، به‌ڵام له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاكو ئێسته نرخى دۆلار وه‌ك خۆى جێگیره.
كه‌مێك پێش ئێسته فیراس زوبه‌یدى خاوه‌نى كۆمپانیاى زوبه‌یدى بۆ ئاڵوگۆڕى درا له ناوچه‌ى كه‌رخ له به‌غداى پایته‌خت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ بۆرسه و هیچ بانكێكیش نییه به‌ڵام له به‌یانییه‌وه زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى دراو كراونه‌ته‌وه و جووڵه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر له بازاڕ دروست بووه.
ڕوونى كرده‌وه، هاووڵاتییان ترسیان له په‌ره‌سه‌ندى گرژییه‌كان هه‌یه بۆ شه‌ڕى ناوخۆ بۆیه دێن و دۆلار ده‌گۆڕن بۆ دینار تاكو ئازووقه و كه‌لوپه‌ل بكڕن یاخوود گه‌شت بكه‌ن بۆ شاره‌كانى تر، به‌وهۆیه‌وه دۆلار ڕێژه‌كه‌ى زۆر بووه و دینار كه‌مى كردووه، ئه‌مه‌یش بۆته هۆى دابه‌زینى به‌هاى دۆلار.
ئاشكراى كرد، ئێسته له به‌غدا 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر 146 هه‌زار دیناره و له هه‌ولێر 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر 147 هه‌زار و 550 دیناره، به‌مشێوه‌یه بێت جیاوازییه‌كه زۆره و كاریگه‌رییه‌كه‌یش ده‌گاته شاره‌كانى تریش.
لە بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینییه‌وه جۆرەها هێزى سه‌ربازى لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوەی پێ کراوە و نمایشى خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه دیار نییە چى چاوەڕێی عێراقە.