بانكی ناوه‌ندی عێراق، فرۆشی هه‌فته‌ی رابردووی دۆلاری راگه‌یاند كه سه‌رووی یه‌ك ملیارێك دۆلار بووه. ئامارەکەش دەری دەخات به‌ڕێژه‌ی 7,8% فرۆشی دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، بانكی ناوه‌ندی فرۆشی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردووی دۆلاری راگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌م تا پێنجشه‌می رابردوو، زیاتر له ملیارێك دۆلاری فرۆشتووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، بڕی فرۆشه‌كه ملیارێك و 133 ملیۆن و 671 هه‌زار و 553 دۆلاره، به تێكڕا رۆژانه نزیكه‌ی 226 ملیۆن و 734 هه‌زار و 226 دۆلار بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه به رێژه‌ی 7,8% فرۆشی دابه‌زیوه.
ئه‌وه له كاتێدایه یه‌ده‌گی دراوی عێراق، سه‌رووی 80 ملیار دۆلاره و پێشبینی كراوه بۆ كۆتایی ساڵ، بگاته 100 ملیار دۆلار. ئه‌مه‌یش به‌هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
لەمساڵدا بووە.