ڕۆژی هه‌ینی بۆرسه‌ی نیویۆرك كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ی هێنا، سێ پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وۆڵ ستریت، نزمترین ئاستی داخستنی له‌مساڵدا تۆمار كرد.
به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێوه‌ره‌كانی "
دا‌و جۆنز" به‌ڕێژه‌ی 1.70% دابه‌زی، له نزمترین ئاستیدا داخرا، له كۆتایی مامه‌ڵه‌كانی له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ری 2020ه‌وه، ناسداك به‌ڕێژه‌ی 1.51%ی دابه‌زی، له كاتێكدا پێوه‌ره‌كانی ستاندارد و پورز- 500، له خراپترین ئاستی داخستنی له مانگی ته‌مووزی 2020، به‌ڕێژه‌ی 1.48% دابه‌زی .
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت له ماوه‌ی مانگێكدا كه ترسی پاشه‌كشه‌ی توندی ئابووری ده‌بێت، له ئه‌نجامی توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دراوی له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵییه‌وه .
كریستۆڤه‌ر ڤیكیۆ له كۆمپانیای ده‌یلی ئێف ئێكس ده‌ڵێت: "مانگی ئه‌یلوول زۆر خراپتر ده‌بێت بۆ پشكه‌كان".
ئێدوارد مۆیا له كۆمپانیای ئۆواندا - OANDA ڕای گه‌یاند، "له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه هه‌نگاوه‌كان یه‌كلایه‌نه بووه بۆ لایه‌نی خراپ، جگه له‌وه‌ی بووژانه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه بانكی فیدراڵی سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت" .