به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج پێشمه‌رگه به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه، قایمقامییه‌تی سه‌یدسادق سێ رۆژ ماته‌مینی له سنووره‌كه‌یاندا راگه‌یاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له ڕێی ده‌ربه‌ندیخان، پێنج پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ست دا. له راگه‌یه‌نراوێكدا قایمقامییه‌تی سه‌یدسادقدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌واڵی ڕووداوێكی دڵته‌زێنمان پێ گه‌شت كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج پێشمه‌رگه.
قایمقامییه‌تی سه‌یدسادق روونی كردووه‌ته‌وه، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له سه‌یدسادق، ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه، بریتین له "تاهیر كاكه‌وڵا، جه‌مال جه‌لال، ئه‌رده‌ڵان جه‌مال مه‌جید، توانا نه‌سره‌دین، سه‌روه‌ر ئه‌نوه‌ر مه‌حموود".
رووداوه‌كه له نزیك گوندی حه‌سه‌ن گه‌وره بووه له نێوان ده‌ربه‌ندیخان- زه‌ڕایه‌ن، له نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتاكراون له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا.