له‌وه‌ته‌ی 19ی مانگی ئه‌یلووله‌وه كه به مانگرتنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، قۆناغێكی نوێ له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به‌های تمه‌ن به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه.
ئه‌وكات نرخی هه‌ر 100 دۆلار به سێ ملیۆن و 150 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م به سێ ملیۆن و 380 هه‌زار دینار فرۆشراوه.
خۆپێشاندانه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، خۆپێشاندان بكه‌وێته قۆناغی راپه‌ڕین و شۆڕش و كۆتایی به‌و رژێمه بهێنرێت، بۆیه خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رمایه‌كانیان به دۆلار یان زێڕ بپارێزن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، خۆپێشاندان بكه‌وێته قۆناغی راپه‌ڕین و شۆڕش
تمه‌ن خۆی له ژێر كاریگه‌ری دانوستانی ناوكی و نه‌مانی هیچ ئومێدێكی رێككه‌وتن، تا ئاستێك پاشه‌كشه‌ی كردبوو. ته‌نیا له پایزی ساڵی رابردووه‌وه كه ده‌ست به دانوستانی ناوكی كرا و هه‌ندێك ئومێدی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئارادا بوو، كه‌مێك نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاندبوو و ماوه‌یه‌ك هه‌ر 100 دۆلار به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه رێككه‌وتنی ناوكی قسه‌وباسێكی ئه‌وتۆی له‌باره‌وه ناكرێت و ئومێدێك بۆ رێككه‌وتن نه‌ماوه، هه‌ڵگیرسانی گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندانه‌كان وایكردووه له به‌های تمه‌ن كه‌م ببێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوودا زیاتریش دابه‌زێت.
جگه له‌م هۆكارانه‌ی باس كران، دراوی دۆلار به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی دراوه‌كانی دنیا به‌رز بووه‌ته‌وه و له‌م رووه‌شه‌وه تمه‌ن كاریگه‌ری خراپی وه‌رگرتووه.