مامێك نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ده‌ستدرێژیی سێكسی بكاته سه‌ر كچی براكه‌ی، به‌ڵام له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كه هاوكات باوكی كچه‌كه‌یه ده‌كوژرێت.
دوو برا بووه به ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كیان ئه‌ویتریان به فیشه‌ك ده‌كوژێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای نه‌جه‌ف به
"شه‌فه‌ق نیوز"ی راگه‌یاندووه، "كه‌سێك له پارێزگاكه‌یان به‌هۆی ڕووداوێكی سه‌یری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژراوه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌سه‌ر شوێنی كوشتنه‌كه ده‌ڵێت، "دوو برا بووه به ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كیان ئه‌ویتریان به فیشه‌ك ده‌كوژێت، ڕووداوه‌كه‌یش له ناوچه‌ی سه‌حله له شاره‌دێی كووفه، له سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌جه‌ف ڕووی داوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "دوای ئه‌وه‌ی كوژراوه‌كه /30 ساڵ/ ماده‌یه‌كی زۆری هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه، هه‌وڵی داوه ده‌سترێژیی سێكسی بكاته سه‌ر كچه برازاكه‌ی، به‌ڵام له‌لایه‌ن براكه‌ی كه باوكی كچه‌كه‌یه، ڕێگریی لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێت".
كوژراوه‌كه له ناوچه‌كه‌دا كێشه‌ی زۆری هه‌بووه و پێشتر چه‌ندان جار گیراوه، هه‌روه‌ها به‌وه ناسراوه كه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی نزیكی و هاوسنووری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجان تووشی ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن، ئه‌مه‌یش وایان لێ ده‌كات تاوانی قێزه‌ون ئه‌نجام بده‌ن.