نرخی ئەمپێری موەلیدەی كارەبا بۆ سلێمانی و هەولێر دیاری كرا

:: AM:11:38:02/10/2022 ‌
نرخی ئەمپێری موەلیدەی ماڵان دیاری كرا و لە سلێمانی زۆرترین نرخ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت، لە هەولێریش 17 هەزار زیاتر نابێت.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی تشرینی یەكەم، قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر هێشتە تەواو دیاری نەكراوە، كەمێكی تر كۆبوونەوەمان دەبێت و نرخەكەی دیاری دەكەین.

هێشتا بە تەواوی دیاری نەكراوە چەند كەمترە.
زیاتر گوتی، نرخی ئەم مانگە لەگەڵ مانگی رابردوو كەمتر دەبێت، بەڵام هێشتا بە تەواوی دیاری نەكراوە چەند كەمترە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە 17 هەزار و 500 دینار تێپەڕ ناكات و نزمترینیشی 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.

هاوكات كارەبای سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، نرخی ئەمپێرێك موەلید لە سلێمانی لە نێوان 12 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت، هەروەها بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدش گۆڕانكاریی تێدا كرا.

باس لەوەش كراوە، موەلید لە سەعات 12 نیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كار دەكەن، لەگەڵ بەیانیان لە سەعات 6:30 بۆ هەشتی بەیانی ئەگەر كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، موەلید ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەكەن.



وشە - رامیار جەواد