له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی له به‌شی چوارده‌یه‌مدا باسی ده‌ستوه‌ردانێكی ئێران له كاروباری ناوخۆی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی له‌و به‌شه‌دا نووسیویه‌تی، "من له ڕێی گه‌ڕانه‌وه بووم بۆ مه‌سیف كه هه‌واڵیان بۆ ناردم، تۆپخانه‌كانی ئێران له میحوه‌ره‌كانی دووكان، زیانێكی گه‌وره‌یان له هێزه‌كانی پارتی داوه و هێزه‌كانمان پاشه‌كشه‌یان كردووه و زیانه‌كان یه‌كجار زۆرن، پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان له دووكان، كاریگه‌ریی زۆری كرده سه‌ر هێزه‌كان له هه‌یبه‌ت سوڵتان و هێزه‌كانی هه‌یبه‌ت سوڵتانیش به‌بێ فه‌رمان پاشه‌كشه‌یان كرد، هه‌ر له رێی گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون، داوام له جه‌مال مورتكه كرد به هێزێكی سوپای دوو و له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك، رێ له پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌كێتی بگرێت و هه‌رواش كرا، له ڕێی نێوان كۆیه و دێگه‌ڵه، شه‌ڕێكی قاره‌مانه‌یان كرد و رێ‌یان له یه‌كێتی گرت.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌یش كردووه كه له میحوه‌ری هیزۆپیش سوپای دوو و سوپای بارزان، هێڵێكی به‌رگریی به‌هێزیان له نێوان كه‌ستان و هیران و دۆڵی سماقووڵی دانا و بوونه به‌ربه‌ستێكی پته‌و له به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌كێتی.