خۆپێشاندانه‌كانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و هاووڵاتییانی تری ئێران به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان و خۆڕاگری و به‌ردیش بووه‌ته سیمبۆلی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه تاریكپه‌رسته‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران كه به زه‌بری چه‌ك هه‌وڵی كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و كۆتاییهێنان به‌و ڕاپه‌رینه سه‌رتاسه‌رییه ده‌ده‌ن. ئه‌مه نیشانه‌ی ترسی زۆری ئاخونده‌كانه به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلی خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوو، هۆكاری ئه‌و ترسه زۆره‌یش پێوه‌سته به ڕیشه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه، چونكه هه‌موو گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان و شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان سه‌ره‌تا له به‌ردهاوێشتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پاچ و بێڵ به ڕووی سته‌م و زۆرداری ده‌ستیان پێ كردووه.
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونناسییه‌وه،
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پڕبوونی دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك له ڕق و توڕه‌یی به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ڕژێمێك و سڵ نه‌كردنه‌وه له مه‌رگ و گرتووخانه و په‌نابردن بۆ سه‌ره‌تاییترین ئامرازه‌كانی جه‌نگ كه به‌ردهاوێشتنه به‌رانبه‌ر به هێزه چه‌كبه‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات، له ئه‌نجامی نه‌مانی ئومێد و گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی لووتكه‌ی ڕه‌شبینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دێته دێ، مرۆڤ كاتێك هیوای له ژیان نه‌مێنێت، ئیتر هیچ به‌ربه‌ست و كۆسپێك ناتوانێ بیوه‌ستێنێ و ڕێگری له‌وه بكات كه گۆڕانكاری له ژیان دروست بكات و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیان هه‌ڵبداته‌وه. هه‌رچه‌نده كاتێك به‌راوردی نێوان به‌رد و چه‌ك بكه‌ین، جیاوازییه‌كان زۆرن و چه‌كه‌كان زۆر به‌هێزتر و بكوژترن له به‌رده‌كان، به‌ڵام كاتێك سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان به‌رد به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ی هێزێكی كه‌م بكرێت كه ئه‌وا ده‌توانرێ به‌سه‌ریان زاڵ بین.
واته ئه‌گه‌ر به ته‌نیا به‌ردێك بهاوێژین كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام كاتێك بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی گشتی له دژی ده‌سه‌ڵات دروست بوو و كۆمه‌ڵگه هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بوون، ئیتر ژماره‌ی به‌رده‌كان له یه‌كه‌وه بۆ ملیۆن به‌رد به ڕووی دیكتاتۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌هاوێژرێ، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كه زۆر گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌كات، چونكه ئه‌و گوته‌یه دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت چیاكانیش له ورده به‌رد دروستبوون، بۆیه هه‌ر چه‌ند ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران زۆرتر بێ، واته ژماره‌ی به‌رده‌كان به ڕووی سته‌م و زۆرداری زۆرتر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زووتر چیایه‌ك له به‌رد له‌سه‌ر پشتی سته‌مكار به‌رز بكاته‌وه و سته‌مكار هیچ توانایه‌كی نه‌مێنێت، كه دووباره هه‌ڵبستێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌كه‌وێته ژێر چیاكه و به ته‌واوی و بۆ هه‌میشه سه‌ره‌نگوم ده‌بێت.
به‌رد به یه‌كه‌م و سه‌ره‌تاییترین چه‌كی مرۆڤ داده‌نرێ، چونكه مرۆڤ به‌رده‌كانیان تیژكردووه و وه‌ك خه‌نجه‌ر بۆ ڕاوكردنی گیانه‌وه‌ران كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه و هاوكات بۆ خۆپاراستنیش له دڕنده‌كان به‌ردیان تێ گرتوون، ئه‌مه لای هه‌موو مرۆڤێك ئاشكرایه كه له كاتی بێ چه‌كی و حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا سه‌ره‌تا په‌نا بۆ به‌رد ده‌بات. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی شارستانیه‌ت و دروستبوونی شانشین و ئیمپراتۆره‌كان و شمشێر و تیر و ڕمیش، به‌ڵام خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ر په‌نایان بۆ به‌رد بردووه‌ته‌وه و دووباره بۆ چه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له شۆڕشی فڕه‌نسیش خه‌ڵكی به به‌رد و پاچ و بێڵ قه‌ڵای باستێلیان شكاند
له شۆڕشی فڕه‌نسیش خه‌ڵكی به به‌رد و پاچ و بێڵ قه‌ڵای باستێلیان شكاند كه گه‌وره‌ترین زیندان بوو له فڕه‌نساوه و سه‌ركه‌وتن له قه‌ڵای باستێل خرۆش و تینی به جه‌ماوه‌ر دا و ئیتر شۆڕشی فڕه‌نسی به‌رپا كرا، كه زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وتی مێژووه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاتی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یان دژی ڤێتنام و ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره‌ی له ڕیزی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌وه، خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان به به‌رد بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێكرد و دواجاریش توانیان هێزی وڵاته‌كه‌یان له ڤێتنام پاشه‌كشێ پێ بكه‌ن، شۆڕشی خه‌ڵكی له یوگسلاڤیا و ڕاپه‌ڕینی چینییه‌كان له دژی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی كشمیر له دژی هیندییه‌كان و فه‌لستینییه‌كان له دژی ئیسرائیل، له كاتی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له ئه‌نجامی شۆڕشه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و دواجاریان له ڤه‌نزوێلا له چه‌ند ساڵی ڕابردوو و زاڵبوونی خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشوور به‌سه‌ر ڕژێمی سپی پێسته‌كان به پێشه‌وایه‌تی نیلسن ماندێلا و هیندییه‌كان به‌سه‌ر داگیركاری به‌ریتانیا و زۆربه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له مێژوو سه‌ره‌تا به هاوێشتنی به‌ردێكه‌وه وه‌ك نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی و بێزاری به‌رانبه‌ر جه‌ور و سته‌م ده‌ستی پێكردووه.
له‌كاتی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشووری كوردستان دژ به ڕژێمی به‌عسیش خه‌ڵكی ئاسایی هاوتا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بێ چه‌ك و به به‌رد و چه‌كی ئاسایی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر داووده‌زگه‌كانی ڕژێم له شاره‌كانی باشووری كوردستان و كۆتاییان به حوكمی ڕژێم له هه‌رێمی كوردستان هێنا. كاتێك به مێژووی گه‌لان دا بچیته‌وه، به‌ردهاوێشتن بووه‌ته سیمبۆلی به‌رگری و خۆراگری دژی داگیركه‌ران و سته‌مكاران، بۆیه له ئه‌ده‌بیات و شیعر و سترانی زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا، سترانی تایبه‌ت و شیعر و ده‌قی زۆر بوونیان هه‌یه، كه ستایشی به‌رد و به‌ردهاوێشتن دژی داگیركه‌ر و دیكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ن، چونكه به‌ردی ده‌ستی خۆپێشانده‌ران بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری و له‌ناوچوونی ڕژێمه سته‌مكار و گۆڕبه‌گۆڕه‌كان.