خانمە گۆرانیبێژی ناودارى تونسی "لەمیا جەمال" نوێترین بەرهەمی هونه‌رى به زمانى كوردى بەناوی "دا‌و" له یوتیووب بڵاو كردەوە، شایانى باسه ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌مى ناوبراوه كه به كوردى گوتوویه‌تى.
زیاتر له حه‌وت هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه
لەمیا جەمال لە كەناڵی تایبه‌تى هەڵكەوت زاهیر ئاوازدانه‌ر گۆرانی "دا‌و"ی له یوتیووب بڵاو كردەوە، تێكستی به‌رهه‌مه‌كه كوردۆ شابان نوسیوویه‌تى، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، یەحیا مەوجی كاری دابەشكردنی بۆ ئەنجام داوە، له یوتیووب زیاتر له حه‌وت هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه.
له‌میا پێشتر گۆرانى به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بۆ پێشمه‌رگه گوتبوو كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له‌ناو میدیاكان دروست كردبوو، هاوكات پێوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌یه و به‌شدارى چه‌ندان كارى هونه‌رى كردووه و كۆنسێرتى تایبه‌تیشى هه‌بووه له كوردستان. گۆرانی "كەڤۆكەم" دا‌و به‌رهه‌مى بوو به زمانى كوردى گوتبووى.
لەمیا جەمال یەكێكە لە بەشداربووانی بەرنامەی زە ڤۆیسی mbc، له 2017ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه، خۆى عه‌ره‌به و خه‌ڵكى توونسه، له 1971 له دایك بووه، جگه‌ى لزمانى عه‌ره‌بى و كوردى به ئینگلیزى و فره‌نسى به‌رهه‌مى هه‌بووه. داوا به‌رهه‌مى هورنه‌ى مانگى ئابى ئه‌مساڵ به‌ناوى (على شانى) بڵاو كرده‌وه.