شاره‌زایه‌كی میكانیكی له‌باره‌ی دیجیتاڵ ''Engine Oil Control Valve'' ده‌ڵێ، بریتییه له وه‌لفێكی كاره‌بایی كۆنترۆڵكراو به عه‌قڵ له‌ناو سیستمی''VVT'' ، سیستمێكه بۆ پێش و پاشخستنی كاتی كرانه‌وه و داخستنی وه‌لفه‌كانی ژووری سووتانه، كار ده‌كات له‌ناو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلدا.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م وه‌لفه كاره‌باییه كه به دیجیتاڵ ناسراوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له كردنه‌وه و داخستنی ڕێڕه‌وی چوونی ڕۆنی بزوێنه‌ر بۆ ناو "كام شه‌فت"، ئه‌مه‌یش بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی گۆشه‌ی كام شه‌فت و پاشان گۆڕینی كاتی كرانه‌وه و داخستنی وه‌لفه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست.
ئه‌وه‌یشی گوت، دیاریكردنی بڕی ناردنی ڕۆن بۆ كام شه‌فت به‌گوێره‌ی فه‌رمانی عه‌قڵ ده‌بێ، ئه‌ویش پشت به خێرایی ئۆتۆمبێل و سیگناڵی هه‌ستیاریی كام شه‌فت ده‌به‌ستێت كه به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر شوێن و گۆشه‌ی كام شه‌فت بۆ عه‌قڵ ده‌نێرێ.
ئەگەر ئەم ڕێنوێنیانە جێبەجێ بکەی، دیجیتاڵی بزوێنەر پارێزراو دەبێت
''به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دیجیتاڵ ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ر و له‌سه‌ر لاته‌نیشه‌كانی كه‌وه‌ر داده‌نرێ، ژماره‌شی ده‌كرێ یه‌ك دانه بۆ چوار دانه بێ به‌گوێره‌ی بزوێنه‌ر". هاوكار وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سیستمی VVT له زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ئێسته به‌كار دێ كه چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه وه‌ك: "به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توانای بزوێنه‌ر له خێرایی زۆر، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی سووته‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رپه‌ڕینی گازی زیانبه‌خش''.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن دیجیتاڵ خراپ بووه، "كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل، زیاتر به‌فیڕۆدانی سووته‌مه‌نی، ناجێگیری ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی وه‌ستان و یاریكردنی سلۆری، هه‌بوونی ده‌نگێكی نامۆ له بزوێنه‌ر و هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆرد.
هۆشیاری ده‌دات كه رۆنی كوالێتی خراپ به‌كار نه‌هێنن، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ خراپبوونی دیجیتاڵ، بریتییه له به‌كارهێنانی ڕۆنی كوالێتی نزم و خراپ و دره‌نگ گۆڕینی رۆنی بزوێنه‌ر. بۆیه پشتگوێ نه‌خستنی گۆڕینی رۆن و به‌كارهێنانی رۆنی كوالێتی باش، دیجیتاڵ ده‌پارێزێ له خراپبوون.