له خولی فڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، یارییه‌ك بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك وه‌ستا و گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌ڵدرایه ناو یاریگه.
له خولی پله یه‌كی فڕه‌نسا و له یاریی نێوان تۆلوز و مۆنپیلیێ، كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له گه‌ڕی نۆیه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه چوو، بە هۆی ئاژاوەگێڕیی هاندەران، کە گازی فرمێسکڕێژیان فڕێدایە ناو یاریگه، یارییه‌كه وه‌ستا.
یارییەکە لە خولەکی 57 وه‌ستێندرا، دوای ئەوەی ئاژاوەی لێکەوتەوە، ئه‌نجامه‌كه‌ش له‌و كاته‌دا 4-1 گۆڵ بوو بۆ تۆلۆز.
به‌ڵام وه‌ك له ڤیدیۆی رووداوه‌كان ده‌ركه‌وتووه، یاریزانەکان ده‌ست به ده‌م و لووتیان ده‌گرن و له‌سه‌ر بڕیاری ناوبژیوان یاریگه‌یان به‌ره‌و ژووی جلگۆڕین جێ هێشت، ئه‌مه‌ش بۆ سەلامەتی خۆیان.
یارییەکە دوای 20 خوله‌ك وه‌ستان، دواتر ده‌ستی پێ كرده‌وه و دواجاریش ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه 4-2 گۆڵ بۆ تۆلوز.
تۆلوز ئێسته 11 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 12یه، مۆنپیلیێیش 12 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی ده‌یه‌مه.