سلاڤۆی
ژیژك فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری سیاسی و كۆمه‌ڵناسی له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌كانی ئێران له په‌یامێكدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌خاته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته له ئێران ڕوو ده‌دات گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی و جیهانی هه‌یه، چونكه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی خه‌باتی له‌خۆگرتووه و كۆی كردووه‌ته‌وه، خه‌بات دژی پێشێلی مافه‌كانی ژن و دژ به توندڕۆیی ئاینی و ئازادی سیاسی و ژیان و خه‌بات دژ به تیرۆری ڕژێم و گه‌یشتن به ئازادی.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئێران به‌شێك نییه له وڵاتانی ڕۆژئاوای پێشكه‌وتوون، بۆیه شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی به ته‌واوی جیاواز ده‌بێت، له شۆڕشه ئازادیخوازه‌كان كه له وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كرێ ئه‌و خرۆشانه گه‌وره‌یه‌ی كه ئێسته له ئێران هه‌یه، هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا جیاوازی تێدا نییه، بگره پیاوان و ڕه‌گه‌زی نێریش به لێشاو به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری و گرنگه، چونكه له شۆڕشی ئازادیخوازی وڵاتانی ڕۆژئاوا ژنان جۆرێك له جیاكارییان به‌رانبه‌ر پیاوان دروست كردووه و به كه‌متر سه‌یری پیاو ده‌كرێ، ئێسته‌یش له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژئاوا ئه‌مه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێران ڕوو ده‌دات یه‌كده‌ستی و یه‌كده‌نگی ژن و پیاوه دژ به دوژمنێكی توندڕۆی ئاینی كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات.
ئه‌و پیاوانه‌ی كه به لێشاو به‌شداری له شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له ئێران ده‌كه‌ن، به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانن كه خه‌بات و تێكۆشان له پێناوی مافه‌كانی ژن، هاوكات خه‌باته له پێناوی ئازادی خۆیان، چونكه سته‌مكردن له ژن حاڵه‌تێكی تایبه‌ت نییه ته‌نیا به خودی ژنانه‌وه، به‌ڵكو جۆرێكه له سته‌م دژ به سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن په‌روه‌رده‌كه‌ر و به‌خێوكه‌ر و دایكی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه به پیاو و ژنه‌وه. له‌وه‌یش جوانتر كاڵبوونه‌وه و نه‌مانی گرنگی جیاوازی ئیتنی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌و شه‌پۆله به‌رفره‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان، هه‌رچه‌نده ژینا ئه‌مینی كچێكی كورد بووه، به‌ڵام ئێسته ته‌واوی گه‌لانی ئێران له سه‌ر شه‌قامن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه‌یش پێشڤه‌چوونێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه خه‌ڵكی ئێران له‌وه تێگه‌یشتوون سته‌مكردن له كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ئیتنی دواجار سته‌مه له هه‌مووان، كاتێك به‌رانبه‌ر به سته‌مكردن له كورد بێده‌نگ بن، دواجار سته‌م له‌وانیش ده‌كرێ و هه‌مووان بێده‌نگ ده‌بن.
ڕژێمێك كه پۆلیسی ئاداب و ڕه‌فتاری داناوه و ده‌یه‌وێ هه‌موو خه‌ڵك كۆیله بكات
وه‌ستانه‌وه به ڕووی حكوومه‌ت و ڕژێمێك كه پۆلیسی ئاداب و ڕه‌فتاری داناوه و ده‌یه‌وێ هه‌موو خه‌ڵك كۆیله بكات و یه‌كده‌نگی هه‌مووان بۆ كۆتاییهێنان به حوكمی مه‌لاكان، خه‌ڵكی ئێران به ده‌نگی به‌رز ده‌یڵێنه‌وه كه دژی حوكمی توندڕۆكانی ئاین و مه‌لاكانن، ئه‌زموونی حوكمی پیاوانی ئاینیش قبووڵ ناكه‌ن و به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته له ئێرانیش ڕوو ده‌دا دواجار ڕۆژئاوا پێویستی پێ ده‌بێ و ده‌بێ سوودی لێ وه‌ربگرێت، چونكه وه‌ك ده‌بینین له كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژئاوا توندڕۆی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له هه‌ڵكشان و پێشڤه‌چوونه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی توندڕۆكان ڕژێمێكی هاوشێوه‌ی ئێران له ڕۆژئاوا له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بسه‌پێنن، پێویسته وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی بنێن، جا هه‌ر توندڕۆیی ئاینی یان سیاسی یان ئیتنی یان ڕه‌گه‌زی، یان به‌هۆی ڕه‌نگی پێسته‌وه بێت.
له كۆتاییدا ژیژك ده‌ڵێ، ده‌رئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌رچۆنێك بێت، پێویسته شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوونی هه‌بێت، ئه‌ویش زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و بزاوت و جموجۆڵه‌یه له ژیان، له ڕێی دروستكردنی تۆڕ و شانه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م شاره‌كان و زانكۆكان و خه‌ڵكه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕژێم بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بتوانێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به زه‌بری چه‌ك كپ بكات و قه‌ڵاچۆی خه‌ڵك بكات، پێویسته له ڕێی شانه‌كانی هه‌ماهه‌نگی به نهێنی خه‌ڵكی پێوه‌ندییان بمێنێت و بنه‌ما و به‌رنامه بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری دابڕێژن و ناكرێ كۆتایی پێ بهێنرێت، بۆ ئێمه كه له ڕووی جیوگرافیاوه له ئێرانه‌وه زۆر دوورین، ناكرێ ته‌نیا هه‌ڵویستمان هاوسۆزی و هاوبه‌شایه‌تیكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونی پشتیوانی بێ له خۆپێشاندانه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه مه‌زنه‌ی كچ و كوڕانی ئێران ئێسته به‌رپایان كردووه، وه‌ك به‌شێك له خه‌بات و ڕابوونی خۆمان دژ به جه‌ور و سته‌م و توندڕۆكانی بزانین، ته‌نیا ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوپشتی به‌س نییه و بگره ڕژێم هه‌ر به‌مشێوه‌یه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانێت كه خرۆشانێكی كاتییه و دواتریش گرتن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان دژی بكه‌رانی خۆپێشاندانه‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌بێ به‌رده‌وام بین له پشتیوانی خه‌ڵكی ئێران، تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.