بەپێی ئاگادارییەک كه دادگای باری كه‌سی ده‌شتی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نابێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌بێ پسووله‌ی زێڕنگر ئه‌نجام بدرێت، بەڵام یاساناسان بە نایاسایی هەژمار دەکەن و خەڵکیش هەبوونی پسوولە بە پاراستنی مافی کچ لێک دەدەنەوە.
دوو رۆژه ئاگه‌دارییەک له دادگای باری شارستانیی ده‌شتی هه‌ولێر بڵاو بووه‌ته‌وه، كه واژووی دادوه‌ر سروه تاهیر عه‌بدوڵای له‌سه‌ره، تێیدا هاتووە نابێت هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری به‌بێ پسووله‌ی زێڕنگر ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه
له‌وباره‌یه‌وه گۆران ساڵح پارێزه‌ر، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م بڕیاره هیچ پێوه‌ندی به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه نییه، به‌ڵكو بڕیارێكی یه‌كلایه‌نه‌ی دادوه‌ره‌كه‌یه.
روونی ده‌كاته‌وه ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه یاسای باری كه‌سێتی بۆ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دیاری كردووه، بۆیه ئه‌مه نایاساییه.
له‌باره‌ی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره پارێزه‌ر ده‌ڵێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەندێکجار کچەکە زێڕی بۆ نەکراوە، بەڵام لە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەدا ده‌نووسرا بۆی کراوە، ئه‌مه‌یش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی مافی کچەکە بخورێت.
پارێزه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت، ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی مافی کچان دەکراوە.
بۆ ئه‌وه‌ی كوڕ و كچێك كه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی یاسایی و شه‌رعی و ته‌ندروستی هه‌بێت.
مه‌رجه یاساییه‌كان
ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واو كردبێت.
سه‌رپه‌رشتیاریان رازی بێت.
ره‌زامه‌ندیی كچ و كوڕ.
هه‌ردوولا مێشكیان ته‌واو بێت و ناساغ نه‌بن.
هه‌بوونی شاهید.
مه‌رجه شه‌رعییه‌كان
ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت مه‌حره‌م نه‌بێت.
نابێ كچ شوو بكات به غه‌یره دین، به‌پێی ئاینی ئیسلام.
نابێ شیرخواردن له نێوان كچ و كوڕ هه‌بێت.
مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان
ئه‌و كچ و كوڕه نابێ هه‌ڵگری هیچ نه‌خۆشییه‌ك بن كه ڕێگر بێ له هاوسه‌رگیرییه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه"، دوێنێ له دادگای خه‌باتیش هاوسه‌رگیری به‌بێ پسووله‌ی زێڕنگر ئه‌نجام نه‌دراوه.
هاوكات له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، له ماده‌ی 25 و 26 و 27 كه تایبه‌تن به دادگای باری كه‌سی، باس له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ر بۆ ده‌ركردنی بڕیار نه‌كراوه.
"وشه" قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كردووه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌یه‌وێت یاساكه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه، به یاسای سه‌رده‌مییانه كه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته بگونجێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامانه گوتیان "با ئەنجوومەنی دادوەری هەموارەکە ئاماده بکات و بینێرێت، نەک بێ یاسا و بە تاکلایەنانه ئەو بڕیارە بدات کە کاری ئەو نییە".
هاوكات "وشه" پێوه‌ندی به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌وه وه‌بگرێ، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.