کامێراکانی تۆڕی "سکای سپۆرت"ی ئینگلیزی دەربڕینی تووڕەیی و رووخساری خه‌مباری کریستیانۆ رۆناڵدۆیان تۆمار كردووه، كاتێك تیپه‌كه‌ی له دێربیی مانچێسته‌ر به قورسی دۆڕا و ئه‌ویش له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ بوو.
یانەی مانچێستەر یونایتد، ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له خولی نایابی ئینگلته‌را و له دێربیی مانچێسته‌ردا، بە ئەنجامی 3-6 گۆڵ بە یانه‌ی مانچێستەر سیتی دۆڕا.
رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی بەشداریی یارییه‌كه‌ی نەکرد، تا كۆتایی یارییه‌كه لەسەر کورسی یەدەگ بوو.
كامێرا‌كان چاودێری ده‌موچاوی تووڕه‌ی رۆناڵدۆیان كرد، كه به‌هۆی كهیمی به‌شدارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ش زۆر قورس بوو.
رۆناڵدۆ لە دوایین 5 یاریی تیپه‌كه‌یدا بە شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش شتێكه، کە ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و یوڤێنتوس پێی رانه‌هاتووه، چونکە دوایین جار كه له 5 یاریی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بەشداری نەکردبێت، له ساڵی 2003 بوو، ئه‌و كاته‌ی یاریزانی سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالی بوو.
به‌رگری له رۆناڵدۆ ده‌كرێت
رۆی کین ئەفسانە و كاپتنی پێشووی مانچێستەر یونایتد بەرگری لە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ده‌كات و بە تووندی هێرشی کردە سەر هەڵوێستی تێن هاگی راهێنەری هۆڵەندیی مانچێسته‌ر.
ئەمەش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیی كیندا هات، کە رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاوی کردەوە، كه تێیدا جەختی لەوە کردەوە، رۆناڵدۆ پێویستی بە وەرگرتنی رێزی زیاترە لەلایەن یانەکە و راهێنەرەکەیهوە.
کین گوتی: پێم وایە مانچێستەر یونایتد هیچ رێزێک لە رۆناڵدۆ ناگرێت، دەبوو پێش ئەوەی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌كان دابخرێت، رێگه‌ی بده‌ن بڕوات.
تێن هاگ چی گوت
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی به‌شداریی به رۆناڵدۆ نه‌كرد، گوتی: "وه‌ك رێزێك له شكۆ و مێژووی رۆناڵدۆ، نه‌مویست له‌و شكسته‌دا به‌شداریی پێ بكه‌م.
جێی ئاماژه‌یه رۆناڵدۆ ئه‌م هاوینه ده‌یویست مانچێسته‌ر یونایتد جێ بهێڵێت، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه، كه به‌شداریی چامپیۆنزلیگ بكات، چونكه ئه‌مه ئامانجی رۆناڵدۆ بوو.