كەی خواردنی برنج و ماسی مەترسیدارە؟

:: PM:06:42:03/10/2022 ‌

برنج خۆراكی بەشێكی زۆری مرۆڤە، جیا لە سوودەكانی چێژێكی خۆشی هەیە، وای كردووە لە زۆرینەی كۆمەڵگەكان وەك خۆراكێكی سەرەكی سەیری بكرێت، ماسیش بە سەلامەتترین جۆری خۆراك لە رووی تەندروستییەوە دادەنرێت، بەڵام كەی و چۆن خواردنیان مەترسیدار دەبێت؟

حاڵەتێك هەیە پێی دەگوترێت ژەهراویبوون بە زەرنیخ، كە ئازاری سك و سەرسووڕان و سكچوونی خوێناوی دروست دەكات، یاسەمین شۆڵتس، شارەزای بواری خۆراك دەڵێت، تووشبوون بەو حاڵەتە زیاتر بەهۆی ئەو خۆراكانەوەیە كە رێژەیەكی بەرزی مادەی زەرنیخیان تیادایە، وەك برنج و دانەویڵە و هەندێك جۆ‌وری ماسی و خواردنی دەریایی وەك گوێچكە ماسی.

شۆڵتس دەڵێت، مادەی زەرنیخ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن زیاتر دەكات، زیان بە دەمارەكان و گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت، جیا لەوانە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات.

لە نیشانەكانی ژەهراویبوون بە زەرنیخ، هیڵنج و رشانەوە و ئازاری سك و سەرسووڕان و سكچوونی خوێناوی و گرژیی ماسولكە و پەڵەی پێست و شێوانی هاوسەنگیی ئەلیكترۆلیتی و لەهۆشخۆچوون و پەككەوتن و كەموكوڕی سووڕی خوێن.

بەپێی ئشارەزایان بۆ خۆپاراستن لەو حاڵەتە پێویستە برنج بەجوانی بشوورێتەوە و بەجوانیش بێتە كوڵاندن، هەروەها ماسی و خواردنی دەریایی، ئەوانەیش بە جوانی ببرژێت یان بكوڵێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل