تەرمی دایك و كچێك دۆزرانەوە

:: AM:09:33:04/10/2022 ‌
تەرمی دایك و كچێك لە ژێر باڵەخانەیەك دۆزرانەوە و ئەوەیش دوای سێ‌ ڕۆژ لە رووخانی باڵەخانەكە لە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، بەرگریی شارستانیی بەغدا بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیویانە تەرمی دایكێك و كچێك لە ژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵاخانەیەك لە بەغدا دەربهێنن.

بەدوای قوربانیی تریش بەردەوامن و بەپێی ئەو زانیارییانەی هەن، هێشتا تەرمێكی تر لە ژێر باڵەخانە رووخاوەكەدا ماوە.
باس لەوەش كراوە، پاش دەرهێنانی ئەو دوو تەرمەكە، هەوڵەكان بۆ گەڕان بەدوای قوربانیی تریش بەردەوامن و بەپێی ئەو زانیارییانەی هەن، هێشتا تەرمێكی تر لە ژێر باڵەخانە رووخاوەكەدا ماوە.

پێشتر بەرپرسانی عێراق بڵاویان كردەوە، 75٪ی پاشماوەكانی باڵەخانە داڕووخاوەكە لادراوە و تەنیا 25٪ی ماوە، تیمەكان سەرقاڵی گەڕانن.

رووداوی داڕووخانی ئەو باڵەخانەیە ڕۆژی شەموو بوو، باڵاخانەكە كە لە چوار نهۆم پێكهاتبوو، بە هۆكارێكی نادیار بە تەواوی ڕووخا و خاپوور بوو، تا ئێستە چوار كەس گیانیان لە دەست داوە و توانراوە 13 كەس رزگار بكرێن.





وشە - رامیار جەواد