له شارێكی كۆنی ئیسرائیل، له رووخانی دیواری ماڵێكدا 44 دراوی زێڕین دۆزرایه‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وتی زاینی، ئه‌وه‌یش به‌پێی گوته‌ی شوێنه‌وارناسان، گرنگترین دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره له‌و وڵاته‌دا.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له شاری بنیاسی ئیسرائیل كه یه‌ك له شاره كۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه و زۆربه‌ی خانووه‌كانی كۆنن، به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار، له رووخانی دیواری ماڵێكدا 44 دراوی زێڕین دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌واره بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات سوپای ئیسلام ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه گرت.
پسپۆلانی بواری شوێنه‌وار رایان گه‌یاندووه، كێشی دراوه‌كان
170 گرام بووه، پێده‌چێ خاوه‌نی ماڵه‌كه ئه‌وكات له ترسی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسلامه‌وه، ئه‌و دراوانه‌ی له‌ناو دیواره‌كه شاردبێته‌وه كه بۆ ساڵی 635ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و جۆره دراوه له سه‌رده‌می حوكمی بێزه‌نتییه‌كان ئاڵوگۆڕی پێ كراوه. بێزه‌نتییه‌كان ماوه‌ی هه‌زار ساڵ حوكمی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردووه.
یواف لیریر كه به‌ڕێوه‌به‌ری شێنه‌واری ئه‌و ناوچه‌یه گوتوویه‌تی، خاوه‌نی دراوه زێڕینییه‌كان كه دراوه‌كانی له‌و شوێنه شاردووه‌ته‌وه، پێده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ی بووبێت دوای ماوه‌یه‌ك دووباره ده‌ریانبێنێت و به‌كاریان بێنێته‌وه، نازانرێ ئه‌وكات چیی به‌سه‌ر هاتووه، بۆیه دراوه‌كان له شوێنی شاردنه‌وه‌ی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام دراوه‌كان وه‌ك شوێنه‌وار بۆ ئیسرائیل زۆر گرنگن.
شاری بنیاس به شوێنی پیرۆزی مه‌سیحییه‌كان داده‌نرێت، له سه‌رده‌می مه‌سیح "عیسای په‌یامبه‌ر"دا، مه‌سیح به "بوترس" كه یه‌ك له قوتابییه‌كانی بووه گوتوویه‌تی، "له‌سه‌ر ئه‌م به‌ردانه گه‌وره‌ترین كه‌نیسه دروست ده‌كه‌م".