خۆپێشاندان له شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و زانكۆكان هاوشێوه‌ی رۆژانی رابردوو، رۆڵی زیاتریان گێڕاوه، مامۆستایان و توێژی تریش هاتوونه‌ته مه‌یدان و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی كه دوێنێ له خه‌ڵكی كرد، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش زیاتر بوون.
شه‌وی رابردوو له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران خۆپێشاندان رووی داوه و به‌تایبه‌تی له تاران و كه‌ره‌ج و شیراز و ئیسفه‌هان، زۆرترین خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوون. بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌میش بانگه‌وازی تر بۆ خۆپێشاندان بڵاو كراونه‌ته‌وه و بڕیاره ئێواره له بابول خۆپێشاندانی گه‌وره بكرێت، له ده‌یان شاری تریش بانگه‌وازی هاوشێوه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له گه‌ڕه‌كه‌كانی تارانپارس و ئێكباتان له تاران زۆرترین خۆپێشاندان كراوه و ده‌گوترێ هاواری خه‌ڵك و دروشمی ناڕه‌زایی له دووره‌وه ده‌بیسترا، خه‌ڵك له ماڵه‌كانیانه‌وه هاواریان ده‌كرد بمرێ دیكتاتۆر. شه‌وی رابردوو تا دره‌نگانێك ده‌نگی ته‌قه‌ش ده‌بیسترا.
دوێنێ دووشه‌م قوتابیانیش زۆرترین چالاكییان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی به دروشمی جیاواز و نمایشی جۆراوجۆر په‌یامی خۆیان به گوێی ده‌سه‌ڵات و عه‌لی خامنه‌یی گه‌یاند، له قوتابخانه‌كانه‌وه داوای رووخانی رژێمه‌كه‌یان كرد.
له مه‌هاباد به سروودی ئه‌ی ره‌قیب درێژه به خۆپێشاندانه‌كان در
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش خۆپێشاندان و له هه‌ندێك شاریش مانگرتن به‌رده‌وام بووه. له دوای ئه‌و مانگرتنه‌ی كه له یه‌كی مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوو، حكوومه‌ت به‌شێك له دوكانه‌كانی داخستووه و خۆی سزای داون و بۆیان نییه دووكان بكه‌نه‌وه، خه‌ڵكی تریش بۆ پاڵپشتی له هاوكاره‌كانیان دوكانه‌كانیان نه‌كردوونه‌ته‌وه و گوتوویانه یان به‌یه‌كه‌وه ده‌یكه‌نه‌وه یان نایكه‌نه‌وه.
له مه‌هاباد به سروودی ئه‌ی ره‌قیب درێژه به خۆپێشاندانه‌كان درا، له هه‌ندێك شوێنی تریش له‌وانه لوڕستان خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵك له دژی رژێم دروشمیان دا.
خۆپێشاندانه‌كان له زانكۆكان له كاتێكدا درێژه‌یان پێ درا كه رۆژێك پێشتر حكوومه‌ت هه‌ڵیكوتایه سه‌ر زانكۆ شه‌ریف و ده‌یان قوتابی گرت و ده‌یانی تری بریندار كرد. ئێواره‌ی یه‌كشه‌م هێرشه‌كه به هاتنی هه‌ندێك هێزی پۆلیس و ته‌ناهی ده‌ستی پێ كرد كه جلكی مه‌ده‌نییان پۆشیبوو، دواتر له ناو زانكۆكه ته‌قه‌یان له كتێبخانه كرد و هه‌ر له ناو كتێبخانه‌كه ده‌یان خوێندكار بریندار بوون. جگه له‌م زانكۆیه له ده‌یان زانكۆی تر خۆپێشاندان و بایكۆت درێژه‌ی هه‌یه
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.