کوڕێکی گەنج لە ژووری نوستنەکەیدا هەموو بەیانییان هەستی بە شتێکی نامۆ دەکرد و ئەم شتە نامۆیە ژیان و خەیاڵی لێ شێواندبوو، ئەو بۆ دۆزینەوەی شتەکە رێکارێکی ژیرانە دەگرێتە بەر.
گەنجەکە له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له جارێك ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی هه‌ست پێ ده‌كرد به‌وه‌ی له ژووره‌كه‌یدا ده‌نگی جووڵه‌ی شتێك دێت، بۆیه بڕیاری دا كامێرای چاودێری له ژووری نوستنه‌كه‌یدا دابنێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
میرۆر"ی به‌ریتانی، گه‌نجەکە ته‌مه‌نی 31 ساڵە و له شارۆكه‌یه‌كی بچووك له ڕۆژئاوای به‌ریتانیا ده‌ژیت، بۆی دەرکەوتووە ئه‌ویش له ئه‌نجامی جووڵه‌ی شتێكه‌وه ده‌نگێك له ژووره‌كه‌ی دروست ده‌بێت، به‌ڵام نازانێت هۆكاری ئه‌م شته و ده‌نگه چییه .
ئەمە چیرۆکێکی راستەقینەی کورێکە کە لە ژووری نووستنەکەیدا بەسەری هاتووە
گه‌نجه‌كه پێی وابوو جووڵەکە جنۆكه بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بیستبووی كه پێش ئه‌و، پیاوێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی خانووه‌كه‌یان به‌كرێ گرتووه و له‌ناویدا ژیاون، له چێشتخانه‌ی خانووه‌كه به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونییان، كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به كه‌سانی زیره‌ك ناسرابوون له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه مردنیان به‌م شێوه‌یه بۆ هه‌مووان شۆك بوو .
گه‌نجه‌كه كامێرایه‌كی چاودێری له‌سه‌ر جێی نوستنه‌كه‌ی دانا و ئه‌و شه‌وه به ئارامی خه‌وت، به‌ڵام به‌یانییه‌كه‌ی كه له خه‌و هه‌ڵسا و سه‌یری ڤیدیۆی كامێراكه‌ی كرد كه له شه‌ودا تۆماری كردبوو، سه‌ری سوڕما كاتێك ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كه‌ی ناو كامێراكه‌ی بینی، ده‌ركه‌وت هۆكاری ئه‌و جووڵه نائاساییه‌ی ژووره‌كه‌ی، مشكێكی گه‌وره بووه به قه‌باره‌ی پشیله‌یه‌ك كه له‌ناو دۆشه‌كه‌كه‌یدا ده‌ژی و شه‌وانه ده‌چێته ده‌ره‌وه .