مامۆستایەك بە ئۆتۆمبێل لە دوو قوتابی دەدات

:: PM:03:27:04/10/2022 ‌
لە بەردەم قوتابخانەیەكی سلێمانی، مامۆستایەك بە ئۆتۆمبێل لە دوو قوتابی دەدات، یەكێك لە قوتابییەكان لەو شوێنە گیان لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كەسانی نزیك لە رووداوەكە بە "وشە" دراون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی تەواوبوونی دەوامی قوتابییانی قوتابخانەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لە دوو قوتابی دەدات، یەكێكیان گیان لە دەست دەدات و ئەوەی تریشیان بریندار دەبێت.

لە كاتی كشانەوە لەو دوو قوتابییەی داوە و كۆنترۆڵی لە دەست داوە.
باس لەوەش كراوە، ئەو مامۆستایە لە كاتێكدا ویستوویەتی بێتە دەرەوە و بڕواتەوە ماڵەوە، بەڵام لە كاتی كشانەوە لەو دوو قوتابییەی داوە و كۆنترۆڵی لە دەست داوە.

روون كراوەتەوە، دوای رووداوەكە مامۆستاكە خۆی ڕادەستی هێزە تەناهییەكان كردووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەش بەردەوامە.

قوتابخانەی جەمالی حاجی عەلی لە گەڕەكی شەكرەكەی سلێمانییە، هەردوو قوتابییەكە كوڕن و تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 14 ساڵە.



وشە - رامیار جەواد