گه‌نجێكی هیندی كه ویستی ئه‌وه‌بوو له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناودار بێت، مارێكی ژه‌هراوی گرت و ویستی ماچی بكات و وێنه‌ی بگرێت و بڵاوی بكاته‌وه، به‌ڵام ماره‌كه پێوه‌ی دا و رووبه‌ڕووی مردنی كرده‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گه‌نجێكی هیندی، ویستوویه‌تی ریسكێك بكات و له رێیه‌وه ناوبانگ ده‌ربكات، به‌ڵام خۆی تووشی كاره‌سات كرد.
ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، گه‌نجێك له ویلایه‌تی كارناتاكا له به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكێكی زۆر، مارێكی جۆری "كۆبرا"ی به ده‌ست گرتووه و ده‌یه‌وێ ماچی بكات، له كاتی ماچكردنه‌كه‌دا ماره‌كه پێوه‌ی ده‌دات.
به‌پێی پێگه‌ی "ئیندیان ئێكسپرێس" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێگه عه‌ره‌بییه‌كه‌یش له‌وی وه‌رگرتووه، كاتێك ماره كۆبراكه به ده‌می گه‌نجه‌كه‌وه ده‌دات، ئه‌و له ئازاردا ماره‌كه فڕێ ده‌دات و هه‌ڵدێت، له‌وه زیاتر گرته ڤیدیۆكه ده‌كوژێته‌وه. تا ئێسته نازانرێ گه‌نجه‌كه چیی لێ هاتووه.
به‌ڵام وه‌ك پسپۆرانی بواره ئاژه‌ڵ و باڵنده باسی ده‌كه‌ن، ژه‌هری ماری كۆبرا زۆر به هێزه، به هه‌ر كه‌سێكه‌وه بدات، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه بیكوژێت.