به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له بواری وه‌به‌رهێنان بكرێت، بڕێك پاره ده‌خرێته ناو سندووقی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی پێ ته‌واو ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه هی نوێشی پێ دروست ده‌كرێت.
توانا به‌شیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئاماده‌كاری بۆ ته‌واوكردنی زیاتر له نۆ هه‌زار شوقه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه و ته‌نیا ته‌رخانكردنی پاره‌ی ماوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری داوه، له رێی سندووقی نیشته‌جێبوونه‌وه هاوكاریی ته‌واوكردنیان بكرێت، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بكرێ پێویسته برێك پاره بۆ ئه‌و سندووقه دابنرێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی پێ ته‌واو بكرێت.
یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌نیا 270 ملیار دیناریان پێویست بوو، بۆیه ده‌كرێ له‌رێی ئه‌و سندووقه‌وه به‌گه‌ڕ بخرێن و ته‌واو بكرێن.
ئه‌و ئومێده‌واره به‌و بڕیاره كۆتایی به‌م كێشه‌یه بێت، چونكه یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌نیا 270 ملیار دیناریان پێویست بوو، بۆیه ده‌كرێ له‌رێی ئه‌و سندووقه‌وه به‌گه‌ڕ بخرێن و ته‌واو بكرێن.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو هه‌ر كاتێك پاره بخرێته سندووقه‌كه، پڕۆژه‌كانی پێ ته‌واو ده‌كه‌ن، كامه‌یان كه‌مترین پاره‌یان پێویست بێ ته‌واو ده‌كرێن، چونكه به‌شێكی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌میان ماوه ته‌واو بكرێن و به میكانیزمی دابه‌شكردنیشی یه‌كه ئیدارییه‌كان، دابه‌شی ده‌كه‌ن.
به‌شیر باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نیا ئه‌و یه‌كانه نابێت كه ته‌واو نه‌كراون، چونكه سندووقه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌رده‌وام پاره‌ی به‌شێك له پڕۆژه‌كانی ده‌خرێته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی پێ دروست بكرێت تا خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت لێیان سوودمه‌ند بێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم