شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، موژده‌یه‌كی راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیاران دراوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاندووه، "ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پێوه‌ندی كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیاران درا به‌نرخی پاڵپشت".
روونیشی كرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 25ی مانگ بۆ بڕینی بیانووی هه‌موو لایه‌ك، نووسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، رۆژی 30 مانگی ئه‌یلوولیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی قسه‌م كرد".
دوێنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆ بووه‌وه، له وتارێكیشدا دووپاتی كرده‌وه كه واژووی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی جووتیاران كردووه.